بڕیاره ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو 26ی 11ی 2024، په‌رله‌مانی عێراق، بۆ خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند پڕۆژه‌یاسه‌یه‌ك كۆ ببێته‌وه.
به‌پێی خشته‌ی كۆبوونه‌وه‌كه، په‌رله‌مانی عێراق له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوودا، خویندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای هه‌مواركراوی یه‌كه‌م له یاسای بودجه‌ی ساڵه‌كانی 2023 و 2024 و 2025ی عێراق ده‌كات.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو، گفتوگۆ له‌باره‌ی پرۆژه‌یاسای به‌رگریی شارستانی و پرۆژه‌یاسای فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی ژماری 148ی ساڵی 1974 و چه‌ند پرۆژه‌یاسایه‌كی تر ده‌كرێت.