به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی هه‌ولێر شۆفێران ئاگادار ده‌كاته‌وه كه له سبه‌یه‌وه كامێرای چاودێری تیژڕۆیی له شه‌قامێكی تردا داده‌نرێن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی هه‌ولێر ئاگاداری شوفێران ده‌كاته‌وه، كه له رۆژی یه‌كشه‌م كامێراكانی چاودێریی خێرایی له جووت سایدی خێرایی “خه‌لیفان – سپیلك” داده‌نرێت.
وه‌ك هاتوچۆ ئاماژه‌ی بۆ كردووه، رێژه‌ی دیاریكردنی خێرایی به‌و شێوه‌یه ده‌بێت، ئوتۆمبێلی ئاسایی خێرایی رێگه‌پێدراو 100km ده‌بێت له سه‌عاتێكدا و ئوتۆمبێلی بارهه‌ڵگر خێرایی رێگه‌پێدراو 80km ده‌بێت له سه‌عاتێكدا.