دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان لە ڕێنوێنییەکانی خۆیدا، ئەو بەڵگەنامانەی ڕاگەیاندووە کە لە کاتی سەرژمێریدا پێویستە خەڵک ئامادەیان بکات.
دەستەی ئامار دەڵێت: پێويسته لهم ماوهيهدا (واته: 17 و 18 و 19 و 20 و21 ى مانگى 11)، كارتى نيشتيمانيى ئهندامانى خێزان یان (ناسنامەی باری کەسێتی و هاووڵاتینامە بۆ ئەوانەی کارتی نیشتیمانییان نییە) و كۆبۆنى خۆراكى خێزان بهردهست بن، چونكه له كاتى سهردانى بژمێر، بۆ تۆمارى زانيارييهكان لێيان داوا دهكات.”
دەشڵێت: “هەر ئەندامێکی خێزان لە ماڵەوە نەبێ لەو ڕۆژانە بە شێوەیەکی کاتی بە هۆی گەشت بۆ دەرەوەی وڵات بەتایبەتی یان هەر هۆیەکی تر، پێویستە کارتی نیشتیمانی یان کۆپییەکەی ئەو کەسە هەبێ، تاکوو زانیارییەکانی لەگەڵ خێزانەکەی بنووسرێ.”