سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریكا له یه‌كه‌م وتاریدا له دواى ده‌ركه‌وتنى ئىنجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان، ڕایگه‌یاند، كه به‌سه‌ركه‌وتنیان ده‌توانن جارێكی دیكه ئه‌مریكا له برینه‌كانیان چاك بكه‌نه‌وه، جه‌ختیشی كرده‌وه كه چوار ساڵى داهاتوو ده‌بێته چوار ساڵى زیِڕینی ئه‌مریكا و هه‌موو ئه‌و به‌ڵێنانه‌ى به ده‌نگده‌رانى داوه،جێبه‌جێی ده‌كات.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراوى نوێی ئه‌مریكا، له یه‌كه‌م وتاریدا دواى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، سوپاسی لایه‌نگرانى كرد و، ڕایگه‌یاند: “ئه‌مه ناوازه‌ترین دۆخى سیاسییه له هه‌موو مێژووی ئه‌مریكادا، دۆخێكه تائێستا كه‌س نه‌یبینیوه، ئێمه یارمه‌تی ئه‌مریكا ده‌ده‌ین چاك ببێته‌وه له برینه‌كانى، ئه‌مریكا پێویستى به‌هاوكارى و چاره‌سه‌ره، ئه‌مریكا برینداره، سنووره‌كان چاك ده‌كه‌ینه‌وه، هه‌موو شتێك چاك ده‌كه‌ینه‌وه، چونكه وڵاته‌كه‌مان برینداره”.
هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌ش كرد، ئه‌وان ناوه‌ستن و به‌ربه‌سته‌كان به‌شێوه‌یه‌ك تێكده‌شكێنن كه هیچ كه‌س بیری لێنه‌كردووه‌ته‌وه، گوتیشی: “هه‌موو ئه‌و به‌ڵێنانه جێبه‌جێ ده‌كه‌ین كه به ده‌نگده‌ر و ئه‌مریكییه‌كانمان دابوو، ده‌ستكه‌وتى سیاسی و ئابوورى به‌ده‌ست ده‌هێنین، ئه‌مه سه‌ركه‌وتنێكی سیاسییه كه ئه‌مریكا هیچ سه‌ركه‌وتنێكی له‌م شێوه‌یه نه‌بینیوه و من ده‌بمه 47هه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مریكا، شه‌ڕ بۆ داهاتوو و منداڵی هه‌موو ئه‌مریكییه‌ك ده‌كه‌م، ئه‌وه‌ی له توانامدا بێت ده‌یكه‌م ، پشوو ناده‌م تا ئه‌و سه‌ركه‌وتنه به‌ده‌ست نه‌هێنم كه ئه‌مریكا شایه‌نێتى”.
دۆناڵد تره‌مپ، جه‌ختیشی كرده‌وه، كه چوار ساڵى داهاتوو، ده‌بێته چوار ساڵى زیِڕینی ئه‌مریكا گوتیشی: “ئه‌م سه‌ركه‌وتنه هاوكاریمان ده‌كات ئه‌مریكا گه‌وره بكه‌ینه‌وه، ئێمه له ویلایه‌ته ناجێگیره‌كان سه‌ركه‌وتین و ئه‌وانمان به‌زاند و بردمانه‌وه، بردنه‌وه‌كه‌مان ئاسان بوو، ئه‌وان ڕێگه‌ى سه‌ركه‌وتنیان له‌به‌رده‌مدا نیه، سه‌رۆكه‌وتن، سه‌ركه‌وتنى ئێمه‌یه”.
تره‌مپ له درێژه‌ى قسه‌كانیدا، گوتیشی: “واتان پێده‌كه‌م شانازى به‌ده‌نگی خۆتانه‌وه بكه‌ن، ئه‌مریكا هێزێكی گه‌وره‌ى به ئێمه داوه و ئه‌و هێزه‌مان وه‌رگته‌وه، ئێمه له ئه‌نجوومه‌نى پیرانیش سه‌ركه‌وتووین، هه‌روه‌كو هه‌مووتان ده‌زانن من پێشتر سه‌رۆك بووم و ئێستاش ده‌بمه‌وه سه‌رۆكی ئه‌مریكا..ئه‌مه هه‌ستێكی سه‌یره جارێكی تر ببێته‌وه سه‌رۆكی ئه‌مریكا”.
له كۆتاییدا سوپاسی هاوسه‌ره‌كه‌ى و خێزانه‌كه‌ى كرد له‌وه‌ى پشتیوانی‌یان كردووه له كاتى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن و گوتیشی: “ئێمه شانازى ده‌كه‌ین به‌م سه‌ركه‌وتنه، ئێمه ئێستا له‌سه‌ر خاكى ئه‌مریكاین كه به‌هێزترین وڵاته، به‌ڵام ئێستا كه‌مێك برینداره و چاكی ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌و سنوورانه‌ى لێمان دزراوه وه‌ریان ده‌گرینه‌وه، هاوكات ڕێگه به په‌نابه‌ران ده‌ده‌ین بێن، به‌ڵام پێویسته به یاسایی بێن”.