بەپێی هەواڵێکی فۆکس نیوزی ئەمریکی، دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی کۆمارییەکان بووە 47ـەمین سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و توانی 277 کورسیی کۆمەڵەی هەڵبژاردن بباتەوە.
مێزی بڕیارەکانی فۆکس نیوز پێشبینی دەکات دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا و کاندیدی کۆمارییەکان، “لە سەرکەوتنێکی سەرسوڕهێنەردا شکستی بە کامالا هاریس جێگری سەرۆکی ئەمریکا هێنا، ئەمەش دوای خولێکی مێژوویی هەڵبژاردن کە پڕ بوو لە پێچ و پەنا و وەرچەرخانێکی بێ وێنە.”
لە دوای گرۆڤەر کلیڤلاند کە لە ساڵی 1892 سەرۆکی ئەمریکا بووە، ترەمپ دەبێتە یەکەم سەرۆکی نوێی ئەمریکا لە مێژوودا کە دوو خولی جیاوازی ‘نا-لە دوای یەک’ سەرۆکایەتی دەکات.