بە گوێرەی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا، دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی کۆمارییەکان تاوەکوو ئێستە لە پێش کامالا هاریس، کاندیدی دیموکراتەکانە و زۆرینەی کورسییەکانی کۆمەڵەی هەڵبژاردنی دەست هێناوە. هاوکات پارتی کۆمارییەکان، زۆرینەی ئەنجوومەنی نوێنەران و پیرانیان بە دەست هێناوە.
ئەنجامی دەنگدانی بەرایی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەمەریکا:
– دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی کۆمارییەکان: 247 کورسی بە دەستهێناوە (سەدا 51ـی کۆی دەنگەکان).
– کامالا هاریس، کاندیدی دیموکراتەکان: 214 کورسی دەستهێناوە (سەدا 47ـی کۆی دەنگەکان).
کۆمەڵەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا لە 528 کورسی پێک دێت، بۆ ئەوەی کاندیدێک ببێتە سەرۆک، پێویستە 270 کورسی (خاڵ) بە دەست بهێنێت.