خەبات: هاوار مورتكەیی:- لێنكا كۆسۆڤا خانمێكی دیاری كۆماری چیكە لە بواری شەتڕەنج، بەیەكێك لە چالاكترین ئافرەتەكانی ئەو وڵاتە دەژمێردرێت و چەندین پۆست و ئەركی پێ سپێردراوە، لەوانە سەرۆكی كۆمیسیۆنی شەتڕەنجی ئافرەتان لە فیدراسیۆنی شەتڕەنجی چیك، و ڕێكخەری پڕۆژەی شەتڕەنجە لە قوتابخانەكانی پراگ، هەروەها ئەندامی پەیوەندی و بەبازاڕكردنی فیدراسیۆنی چیكە، ئەمە جگە لەوەی سەرۆكی شاندی وڵاتەكەیەی بووە لە ئۆڵۆمپیادەكانی چێنا و بۆداپێست، لە دەرفەتێكدا لاپەڕەی وەرزشی ڕۆژنامەی خەبات دیمانەیەكی لەگەڵ ئەنجامدا.

*چۆن بوو ئاشنای شەتڕەنج بوویت؟
– لە ساڵی 2001ەوە لە بواری مارکێتینگ کارم کردووە، وەرزشم خۆشدەوێت، شەترەنجیش هەر وەرزشە، منداڵەکانیشم یاری شەترەنج دەکەن، من دەمەوێت لە بواری شەترەنج بكەم، چونكە شەترەنج یارییەکی شاهانەی سەرنجڕاکێش و تەحەدایە، من تەحەددیات قبوڵ دەکەم و هێشتا زیاتر خۆم فێری شەترەنج دەكەم.

* باست کرد کە منداڵەکانیشت شەترەنج دەکەن، دەتوانین بڵێین شەترەنج لە لای ئێوە خێزانییە؟
– پرسیارێکی زۆر قورسە، ڕەنگە بتوان بە بەڵێ وەڵام بدەمەوە و ڕەنگە بە نەخێریش، نازانم، بەڵام دڵخۆشم کە منداڵەکانم یاری شەترەنج دەکەن و خێزانێكی شەتڕەنجین.

*بۆچی لەم هەموو وەرزشانە تەنها شەترەنجت هەڵبژارد؟
-کوڕەکەم کاتێک تەمەنی 6 ساڵ بوو شەترەنجی هەڵبژارد، ئەو زۆر حەزی لە شەترەنجە، دواتریش کچەکەشم بە سروشتی کەوتە ناویەوە و ئەویش شەترەنجی خۆشدەوێت، من هاندەری ئەوانم، چونكە پێشتریش دایک و باوکم پشتگیریان دەکردم و هانیان دەدام لە وەرزشەکەمدا، هەستێکی جوان و سروشتییە بۆ من.

* فیدراسیۆنی شەترەنجی چیک لە چ ساڵێکدا دامەزراوە؟
– فیدراسیۆنی شەترەنجی چیک لە 8ی ئەیلوولی 1905 لە پراگ لە کۆبوونەوەیەكی گشتی دامەزرێندرا، سەرەتا بە ناوی یەکێتی ناوەندی یاریزانانی شەترەنجی چیک دامەزراوە کە ئێستا بەفەرمی فیدراسیۆنی شەترەنجی چیکە.

* فیدراسیۆنەكەتان سەرپەرشتی چەند یانە و دامەزراوەی شەترەنج دەکات لە کۆماری چیک؟
-لە ئێستادا زیاتر لە 13 هەزار یاریزانی چالاکانەی شەترەنج لە کۆماری چیک تۆمارکراون و بەشداری لە پێشبڕکێکانی شەترەنجی تیمی و تاکە کەسیدا دەکەن، ئێستاش فیدراسیۆنی شەترەنج لە چیک، سەرپەرشتی زیاتر لە 500 دامەزراوە و بەش و یانە دەكات.

*هەڵبژاردەی نیشتمانیی شەترەنجی چیک (پیاو- ئافرەتان) لە ڕیزبەندی جیهانیدا لە کوێیە؟
– باشترین یاریزانی شەترەنجمان، دەیڤید ناڤارا (elo rating 2683)، لە پلەی 44ی جیهاندایە (FIDE)، باشترین یاریزانی ئافرەتمان لە وڵاتەکەمان، جوانا وۆرێکە (elo rating 2238).

*هەوڵت نەداوە شەترەنج بکەنە پرۆگرامی خوێندن لە قوتابخانەکاندا؟
– هەروەها هەوڵی فیدراسیۆنی شەترەنجی چیک بریتییە لە جێبەجێکردنی شەترەنج بۆ ناو سیستەمی پەروەردەیی، هەر بۆیەش پڕۆژەی شەترەنج بۆ قوتابخانەکان دەستی پێكردووە، بەم شێوەیە یەکێتییەکە دوای ڕاگەیاندنی پەرلەمانی ئەوروپا لە ساڵی 2012ەوە دێت، کە تێیدا EP پێشنیاری بەشداریکردنی شەترەنج دەکات لە پەروەردەدا لە وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا، ئەوان بیرۆكەی لۆژیکی پەرەپێدەدەن.

*ئایا خەونەکەت لە شەترەنجدا هاتۆتە دی؟
– خەونی شەترەنجی منداڵەکانم خەونی منە، وە تەنها من دەرفەتی بەشداریکردنم لە ئۆڵۆمپیادی شەترەنج بۆ من زۆر باش بوو، من ڕاکەرم. لە مانگی ئەیلولی 2024 بەشداری پاڵەوانێتی جیهانیم كرد، بووم لە لە ئوسترالیا، كە پلەی 19ەمم بەدەستهێنا، سەرپەرشتی هەڵبژاردەی ئافرەتانی چیك دەكەم و لە هەردوو ئۆڵۆمپیادی هیند و هەنگاریا، وەك سەرۆكی شاند یاوەریان بووم.