ڤینسێنت گارسیا، سەرنووسەری ڕۆژنامەی فرانس فوتبۆڵ، لێدوانێکی لەسەر کاردانەوەی توڕەیی ڕیاڵ مەدرید لە بەرامبەر ئەوەی ڤینیسیۆس جونیۆر خەڵاتی تۆپی ئاڵتوونی نەبردەوە کە دواجار بۆ ڕۆدری ئیسپانی یاریزانی مانچستەر سیتی بوو.
گارسیا بۆچوونی خۆی دەربڕی و گوتی: پێدەچێت ڤینیسیۆس بەدەست بوونی بێلینگهام و کارڤاخال لە پێنج پلە سەرەكییەكە بۆ خەڵاتی باڵۆن، نەیتوانی دەنگی پێویست بەدەست بهێنێت و دۆڕا.
سەرنووسەری فرانس فوتبۆل زیاتر ڕوونیکردەوە کە ئەمە کاریگەری لەسەر خاڵەکانی ڤینی هەبووە، چونكە خاڵەكانی لیژنەی ناوبژیوانی بەسەر ئەو سێ یاریزانەدا دابەش ببوون، ئەمەش لەبەرژەوەندی ڕۆدری بوو.
گارسیا لەبارەی ئەو فشارەی یانەی ڕیال مەدرید ڕووبەڕووی بوویەوە، ڕایگەیاند: فشارێکی زۆرم لەسەر بوو لەلایەن ڕیال مەدریدەوە، بەڵام ڕوون و دادپەروەرانە بووم، هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە ئەوان شەفاف بوون لەگەڵ هەموو یانەکان و تا دوا خولەک براوەیان ڕانەگەیاند.