خەبات: وریشە عومەر:- گرووپی میوزیکی هاوڕێیانی ئارامیی رۆح لەشاری سۆران چریکە و سەدای هونەری کۆیە دەگەیەنن بەرۆحی ماندووی هەمووان، کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ ئەمرۆ لەهۆڵی فرسەت سۆفی لە زانکۆی سۆران، گرووپی میوزیکی هاوڕێیانی ئارامی ڕۆح دەیەمین کۆنسێرتی میوزیک و گۆرانی خۆیان سازدەکەن، ڕەوەز مەولود ئەندامی گرووپی هاوڕێیانی ئارامی ڕوح بە خەباتی گوت: ئەم کۆنسێرتانە بەمەبهستی پشووی دەروون و مێشکی هاوڵاتیانە بۆیە دوای شاری سۆرانی خۆشەویست، بەنیازین لە شاری کۆیەی هونەر و جوانی یانزەهەمین کۆنسێرت سازبکەین و بەردەوام دەبین.