لە دیداری نێوان سەرۆكی حكوومەت و باڵوێزی سویسرا، بەهێزتركردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و سویسرا دووپات كرایەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 28/10/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە دانیێل هون باڵوێزی نوێی سویسرا لە عێراق کرد و لە دیدارەكەدا باڵوێزی سویسرا، پیرۆزبایی سەركەوتنی هەڵبژاردنی لە سەرۆكی حكوومەت كرد.
لە دیداری سەرۆكی حكوومەت و باڵوێزی سویسرا، سەرۆكی حكوومەت پیرۆزبایی کردنەوەی باڵوێزخانەی سویسرا لە بەغدا و دەستبەکاربوونی باڵیۆزی نوێی کرد و پشتیوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانمان بۆ دەربڕی لە پێناو پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دوو لایەنە.
لە دیدارەكەدا، باڵوێزی سویسرا خواستی وڵاتەکەی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.هەروەها پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی لە سەرۆكی حكوومەت كرد.