ئامادەکردنی بابەت :م. تریفە عومەر عەلی
ئەو قوتابیانەی لە كاتی وانە گوتنەوە، قسە دەكەن و گوێ بۆ مامۆستا ڕاناگرن، هەندێ لە مامۆستا بەڕێزەكان، كاردانەوەی توند بەرامبەر هەموو قوتابیانی ناو پۆل دەگرێتەبەر، ئەمەش لە هەندێك حاڵەتدا بە زەرەری قوتابیە ئاقڵ و زیرەكەكان دەشكێتەوە، شکاندنەوە و قسەپێگووتن بەو قوتابیانە چارەسەرنییە، خۆی بەشێكی ئەو پەروەردەكردنە دەگەڕێتەوە بۆ دایك و باوك، ئەوان تا چەند منداڵەكانیان بەشێوەیەكی رێك و پێك پەروەردەكردووە، ئەوەی لە قوتابخانە فێردەبێت زانست و زانیارییە، لێرەدا دەمەوێت، چەند خاڵێك لەسەر ئەم كێشەیە بخەمە ڕوو:

1- سزای گرووپ نەک ھەموو:
کاتێک ئارامی پۆل تێک دەچێ و ھاوارو قیژەلێدان دروست دەبێت، زۆربەی مامۆستایان لە ناکاو بەبێ بیرکردنەوە سزای ھەموو پۆلەکە دەدەن،ئەم جۆرە سزادانە ھەڵەیە، چوونکە زۆرێک لە قوتابیان بەشدارییان نەکردووە لە خراپە کارییەکە، باشتر وایە بە گرووپ سزا بدرێن، واتە ئەوشوێنەی ھەراکەی لێوە دروست بووە، ریزی دواوە یان ناوەند یان ھەر شوێنێکی تر ئەمانە سزاکە وەربگرن.

2- پێداھەڵگووتن:
مەرج نیە شکاندنەوە و قسە پێگووتن و دەرکردن بۆ قوتابی لاسار چارەسەر بێت، بەڵکو زۆر جار پێداھەڵدان و ھاندانی ئەوکەسانەی نائارامن لە پۆل، ڕێگایەکی باش دەبێت بۆ چاککردنیان، کورد دەڵێ (دوژمنی خۆت بە شەکراو بخنکێنە) ھەرچەندە ھیچ کەسێك قوتابی بە دوژمنی خۆی نازانێت، بەڵام ھەمیشە قسەی خۆش زووتر شوێنی خۆی دەگرێت، لە شکاندنەوە و جوێندان و قسە پێ گوتن.

3- کشانەوەی دیاری:
مامۆستایان یان قوتابخانەكان، لەسەرەتای خوێندنەوە کۆمەڵێک وەعد و پەیمان و بەخشین بۆ قوتابیان وەک دیاری دەخەنە ڕوو، تاوەکو قوتابی ھان بدەن بۆ خوێندن، دەکرێت لە کاتی سەرپێچی مامۆستا ئەو کەسانە لەو دیارییانە بێ بەش بکات.

4- گەورە نەکردنی سزاکان:
ھەموو سەرپێچیەک سزایەکی خۆی ھەیە، ئەوانەی بچووکن دەبێت سزاکەشیان سووک بێت، بە پێچەوانەوە سەرپێچی گەورە دەبێت سزاکەشی توند بێت، بەڵام دەبێت وریا بن شتی بچووک گەورە نەکەن، زۆر لەگەڵ قوتابی پێدانەچن، نەوەک ھەڵەی گەورەتر بکات و کۆنترۆڵی خۆی لەدەست بدات.

5- تانەدان لە خوی ناشرین:
قوتابی وەک مرۆڤ مافی پاراستنی کەسایەتی خۆی ھەیە، نابێت لە کاتی ھەڵەیەک ھێرش بکرێتە سەر قوتابی و کەسایەتی بریندار بکرێت،بەڵکو دەبێت پێی بگووترێت، ئێمە وەک قوتابی ڕقمان لە تۆ نیە، بەڵکو ڕقمان لەو خوە ناشرینەیە کە تۆ ھەتە، بەمە قوتابیەکە ھەڵەی خۆی دەزانێت و کەسایەتیشی پارێزراو دەبێت.

6- ماڵەوە:
زۆربەی سەرپێچییەکان دەتوانین لە رێگای ماڵەوەی قوتابیەوە چارەسەر بکەیت، بە ئاگادار کردنەوەی باوکی یاخود دایکی لە کاتی ھەر لادان و ناڕێکیەک، ئەمە کاریگەرییەکی زۆری دەبێت لەسەر قوتابی و ھەوڵی خۆ چاکردن دەدات، بە پێچەوانەشەوە لە ھەر کارێکی چاک کە قوتابی ئەنجامی دەدات ئەگەر ھەواڵ بگەیەنرێتە ماڵی قوتابیەکە، دڵخۆشی دەکات و ھانی دەدات بۆ ئەنجامدانی کاری زیاتر، بەڵام دەبێت ئەو ھەنگاوانە لە ڕێگای بەڕێوەبەری قوتابخانەوە ئەنجام بدرێت.

7- ھێنانە خوارەوەی نمرەی زیرەکی.
8- پشت تێکردن و گرینگی دان بە ئەوانی تر.
9- بانگ کردنی و ڕێ نیشاندان و ڕێنمایی کردنی.
11- پچڕاندنی پەیوەندی بۆ چەند ڕۆژێک لەگەڵی.
12- گۆرینی شوێنی لادەر بۆ شوێنێک حەزی لێناکات بۆ ماوەیەکی کەم.
13- بانگ کردنی بۆ ژوورێکی تایبەت.