سه‌ره‌تا كوردستانی دامه‌زراندنی حكوومه‌ت و كاراكردنی په‌رله‌مان داخوازی هه‌نووكه‌یی خه‌ڵكه
سه‌لام عه‌بدوڵڵا
ئێستا ده‌بێ ئیتر په‌تای هه‌ڵبژاردن هه‌موو لایه‌كی به‌ردابێت، به‌تایبه‌تی كه بۆ هه‌مووان ده‌ركه‌وت كه هه‌ڵبژاردنێك له‌هه‌رێم كراوه ته‌واو به‌دڵی هه‌موو ناڕازییه‌كان بوو، هه‌موو ئه‌و داوایانه‌ی ده‌یانكرد سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردن وه‌ك خواستی ئه‌وان بوو، ئیدی هیچ لۆژیكی تێدا نییه ئه‌مجاره‌ش ناڕازی و به‌گومان بن. گه‌ر هه‌ر سوورن له‌سه‌ر ڕای خۆیان كه ڕاست نییه و دووره له‌ڕاستی، ئه‌وا ده‌توانن گله‌یی له به‌غدا بكه‌ن، چونكه هه‌میشه داوای ئه‌م ناڕازیانه ئه‌وه‌بوو كه به‌غدا و كۆمیسیۆنی عێراقی سه‌رپه‌رشتی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بكات هه‌ر چه‌نده بڕوا ناكرێ بوێری ئه‌و داوایانه‌یان له به‌غدا هه‌بێت.
دیاره هه‌موو لایه‌ك ده‌زانێت كه ناوچه‌كه به بارودۆخێكی گرنگ و هه‌ستیار و مه‌ترسیداردا تێده‌په‌ڕێت و هه‌رێمیش له ناو جه‌رگه‌ی ناوچه‌كه‌دایه، بۆیه ده‌بێ كاری له‌پێشینه‌ی په‌رله‌مان و له‌مه‌ودواش دامه‌زراندنی حكوومه‌ت بێت به‌زووترین كات، چونكه له نه‌بوونی داموده‌ستگای شه‌رعی هه‌رێمدا، دوورنییه به‌غدا سوود له‌و بۆشاییه وه‌ربگرێ كۆمه‌ڵێك بڕیاری تر كه دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و خه‌ڵكه‌كه‌ی بێت بدات، چونكه ئه‌وه به ئاشكرا دیترا چۆن چه‌ندین بڕیاری زه‌ره‌رمه‌ند له‌لایه‌ن دادگای فیدراڵییه‌وه به‌رامبه‌ر هه‌رێم درا.
له‌م قۆناغه چاره‌نووسسازه‌دا هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌بێ به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێم و قه‌واره و خه‌ڵكه‌كه‌ی و پاراستنی ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه كه به خوێنی هه‌زاران شه‌هید و قوربانی هاتۆته كایه‌وه بپارێزێت، ئه‌ویش له‌م كاته‌دا به حكوومه‌تێكی یه‌كگرتووی بنكه فراوان وه‌ك نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش ڕێنماییمان ده‌كه‌ن، هاوشانی په‌رله‌مانێكی كارا و دلسۆز و نیشتمانی ده‌كرێت ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌بێ ئه‌وله‌ویه‌ت به نووسینی ده‌ستوورێكی مۆدێرن و سه‌رده‌میانه بدرێت تا هیچ كه‌لێن و بۆشاییه‌ك بۆ ناحه‌ز و نه‌یارانی هه‌رێم نه‌مێنێ كه له ڕێگه‌یه‌وه زیان به ده‌ستكه‌وته‌كانی هه‌رێم و قه‌واره یاساییه‌كه‌ی بگه‌یه‌نێت. په‌رله‌مان بۆ ململانێ بێ ئامانج و بێ هوده و هاتوهاوار به‌رامبه‌ر یه‌كدی نییه، په‌رله‌مان ده‌بێ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵك و پشتیوانی حكوومه‌ت له‌به‌رچاو بگرێت، ئه‌گه‌رچی ده‌بێت هه‌میشه چاوی له‌سه‌ر كار و هه‌ڵسوكه‌وتی حكوومه‌تیش بێت.