سەلام عەبدوڵڵا
دوای هه‌موو هه‌ڵبژاردنێك له هه‌رێمی كوردستان، پارته سه‌رنه‌كه‌وتووه‌كان به ده‌ربڕینی میللی دۆڕاوه‌كان، دێنه سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كان به‌یت و بالۆره‌یه‌كی كۆن و سوواو دووباره ده‌كه‌نه‌وه، گوایه له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا گزی -ته‌زویر- كراوه و تیۆری پلانگێڕی پێشوه‌خته ده‌خه‌نه به‌ر باس و خواس و پاسا و بۆ دۆڕاندنه‌كه‌یان ده‌هێننه‌وه كه هێنده لاوازه ته‌نانه‌ت خۆشیان بڕوای پێناكه‌ن و لایه‌نگرانی خۆیانی پێ ده‌مكوت ده‌كه‌ن، گوایه هۆی سه‌رنه‌كه‌وتن و دۆڕاندنیان ده‌خه‌نه سه‌ر حزبه براوه‌كان به‌تایبه‌تیش پارتی دیموكراتی كوردستان، چونكه هه‌میشه زۆرینه ده‌هێنی له‌كاتی هه‌ڵبژاردن دا و ڕۆژ له دوای ڕۆژیش متمانه‌ی زیاتر لای دانیشتووانی هه‌رێم، به جیاوازی بیر‌و بۆچوونیانه‌وه په‌یدا ده‌كات كه ئیدی دوای شه‌ش هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان دا ئه‌سته‌مه خه‌ڵكی بڕوا به‌و پاساوه لاواز و بێ بنه‌مایه بكات.
ده‌بوو ئه‌و حزبه دۆڕاوانه‌ی هه‌ڵبژاردن به ڕۆحێكی وه‌رزشوانانه قه‌بووڵی شكستی خۆیان بكردایه و ڕاستیان به جه‌ماوه‌ره‌كانی خۆیان بووتایه، چونكه بڕوا ناكرێ له‌م سه‌رده‌مه‌دا ئیتر خه‌ڵكی به‌و ناڕاستیانه بڕوا بكات، ده‌بوو ئه‌و حزبانه به سیاسه‌تی چه‌وت و ناواقیعی خۆیان دا بچوونایه‌ته‌وه و بنكۆڵی شكستی به‌رده‌وامی خۆیان بكردایه، چونكه ئه‌وانه له‌بڕی ئه‌وه‌ی دروشمی به‌هێزكردن و به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی هه‌رێم و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی بكردایه به ئامانجی سه‌ره‌كی بانگه‌شه‌كه‌یان كه‌چی ئه‌وان شه‌ڕیان له‌سه‌ر ئه‌وه بوو كامیان دروشمی تووندتر و ڕه‌قتر و زه‌قتری دژی هه‌رێم و ڕووخاندنی به‌رز بكه‌نه‌وه كه خه‌ڵكی وشیاری هه‌رێمی كوردستان به‌وپێیه سزای دان و ده‌نگی دڵخوازی خۆی پێنه‌دان.
ئیدی كاتی ئه‌وه هاتووه به‌دوای سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی خۆتاندا بچن و واز له تۆمه‌تی گزی و فزی بهێنن كه ته‌نانه‌ت لایه‌نگرانی خۆشتان بڕوای پێناكه‌ن.
له‌كۆتاییدا ده‌ڵێین 810 هه‌زار ده‌نگ چ پێویستیه‌كی به ته‌زویره!!