ئێوارەی 24ی 10ی 2024، ئۆتۆمبێلێك لە شەقامی گەڕەكی كورانی نوێی هەولێر لە ئافرەتێكی دا بەناوی (هەدیە محەممەد خەیات) دەستبەجێ گیانی لە دەست دا، دوای ڕووداوەكەش، تۆمەتبار هەڵاتبوو، ئەمڕۆ ئاسایشی هەولێر دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارەی ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ 26ی 10ی 2024، ئاسایشی هەولێر بڵاوی كردەوە، كە “بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتباری ئافرەت بەناوی (ر، ک، م) لە لایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر کرا.”
ئاماژەی بەوەش كردووە، كە تۆمەتبار “بەتۆمەتی ئەوەی لە 24ی ئۆکتۆبەری 2024 لەسەر شەقامی گەڕەکی کورانی نوێی شاری هەولیر بە ئۆتۆمبێل لە هاووڵاتییەکی ئافرەتی داوە بەناوی (هـ، م، م) و دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە، تۆمەتباری ناو هاتوو لە دوای ڕوداوەکەش هەڵهاتبوو.”