سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئیدانەی ئەو هێرشە تیرۆریستییەی كرد كە سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە كرایە سەر دامەزراوەی پیشەسازی فڕۆكەوانی و ئاسمانی لە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بڵاوی كردەوە “هێرشە تیرۆریستییەكەی ئەمڕۆی ئەنقەرە ئیدانە دەكەین”.

بڵاویشی كردەوە “بیر و نزاكانمان لەگەڵ كەسوكاری قوربانییەكانە و هیوای زوو چاكبوونەوە بۆ بریندارەكان دەخوازین”.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەش دا “ئێمە لە شەڕی تیرۆر بەتەواوی لەگەڵ گەل و حكوومەتی توركیاین”.

سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە لەلایەن دوو چەكدارەوە هێرشی چەكداری كرایە سەر دامەزراوەی پیشەسازی فڕۆكەوانی و ئاسمانی لە ناوچەی كەهرەمان كازان لە نزیك ئەنقەرەی پایتەختی توركیا، لە ئەنجامی هێرشەكە 4 كەس كوژران و 14ی دیكەش بریندار بوون.