ڤیدیۆ كلیپی خاكی زێڕین بە ناوەرۆكێكی نشتمانی و كوردستانی بە دەنگی هەردوو هونەرمەندی گەنج ئیران عسمەت و رەڤەند عسمەت بڵاوكرایەوە، تێكستی گۆرانی ڤیدیۆ كلیپەكە لە لایەن ئەدیب چەلكییەوە دانراوە، ئاوازەكەشی لەلایەن هونەرمەند ئیران عسمەتەوە ئامادەكراوە، ڤیدیۆ كلیپی خاكی زێڕین بەرهەمی فەرماندەییی پێشمەرگەی زێرەڤانییە، نالی مارۆنسی كاری دەرهێنانی ڤیدیۆ كلیپەكەی ئەنجامداوە.