خەبات: بەرهەم شێخ عزەدین:- عەلی حوسێن ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی- هەڵەبجە- ڕاپەڕین، پێشوازی کرد لە شاندی یانەی وەرزشی سەرچنار، کە لە پاڵەوانێتی تۆپی پێی خولی لاوانی عێراق ئاستی پارێزگاکان (سلێمانی و دەورووبەری) پلەی یەکەمیان بەدەستهێنا بوو.
لە میانی پێشوازی لەو یانەیەدا، عەلی حوسێن بۆ یاریزانان و ئیدارەی یانەکە وێڕای دەستخۆشی و پیرۆزبایی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە وەرزش دیوێکی دی و جۆرێکی دیكەیە لە سیاسەت و بەشێکی گرنگە لە ژیانی هەموو تاکێک، بۆیە ئێمە لە پارتی دیموکراتی کوردستان بە هەموو شێوەیەک پاڵپشت و پشتیوانتانین وهاوکار دەبین بۆ بەرەو پێشچوونی بواری وەرزش لە کوردستان، جێی ئاماژەیە خولی لاوانی یانه كانی سلێمانی و دەورووبەری، یەکێتی تۆپی پێی عێراق- لقی سلێمانی هەستابوو، به کردنەوەی، کە 6 یانە تێیدا بەشدار بوون و هەردوو یانەی سەرچنار و سیروانی نوێ له یاری كۆتایی ڕووبەڕووی یەكتربوونەوه، بە لێدانی یەكلاكەرەوە، یانەی سەرچنار توانی یارییەكە بباتەوه و ببێته پاڵەوان.