خەبات: عامر فەرحان:- لەپێناودەستەبەرکردنی زیاتری مافەکانیان وهێشتنەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان لەدەستێکی ئەمیندا،سازش نەکردن لەمافەنەتەوەیی ونیشتیمانیەکان وبەهێزمانەوەی کوردستان لەپێگەی نێوخۆی وجیهانیدا ئافرەتانی قەزای شارەزوورو ناحیەی زەڕایەن دەنگ بەلیستی پارتی دیموکراتی کوردستان دەدەن.
مامۆستا مریەم فەتاح تاوگۆزی ئافرەتێکی دانیشتوی قەزای شارەزوورەو بەخەباتی ڕاگەیاند: ئافرەتانی هەڵەبجەی تازەوزەڕایەن بەڕەزامەندیان لەبەرامبەرمافەکانی ئافرەتان و زامنکردنی داهاتویەکی گەشتربۆئافرەتان ،کەدەبینن لەنێو ئەم حزبەگەورەیەدا پێگەیەکی گرنگیان پێدراوەو پارتی پشتیوانێکی سەرسەختی ئافرەتانەو بەگرنگی زانیوەکەئافرەتان لەهەمودامودەزگا حوکمی وحزبیەکانداڕۆڵی خۆیان بگێڕن وسڵ لەهیچ بەربەستێک نەکەنەوە،دەنگ دەدەین بەلیستی 190ی پارتی دیموکراتی کوردستان.
دەشڵێت: داواکاری ئافرەتانی ئەم سنورە ئاوڕدانەوەی زیاترەلەبوارەکانی وشیاری وتەندروستی وپەروەردەی تاک کە ئەمەش تەنها بەپارتی دیموکراتی کوردستان دەکرێت،وەک ئافرەتێکیش بەوەوەنەوەستین کەئافرەت لەدەزگاسەرەتاییەکانی حوکمەت وەک فەرمانبەرێک ڕۆڵ بگێڕێت بەڵکو تموحی زیاترمان هەبێت بەوەی پێگەی ئافرەت لەناوەندەکانی یاسادانان وبڕیاردان زیاتربێت.،وەپەروەردەی تاک وخێزانی کوردی وپاراستنی شکۆوداب و نەریتی کوردەواری وبەرژەوەندیەکانی ئافرەتان لەبەرچاو بگیرێت ،پاراستنی تاکو خێزان واتەپاراستنی کۆمەڵگە، بۆ دەستەبەر کردنی ئەو مافانەش دەنگ دەدەین بەلیستی 190ی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەکۆتایدا ئومێدی سەرکەوتنی گەورەبۆلیستی 190ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەخوازم دەوا لەهەموو ئافرەتان دەکەم دەنگیان بۆ لیستی 190ی پارتیبێت.
مامۆستا خیابان بابەجانی ئافرەتێکیترەلە قەزای شارەزوورو لەلیدوانێکدا بە خەباتی وت: ئافرەتان بەگشتی پێویستە ئەوە بزانن کە پارتی هێزی ڕەسەنی کوردستانە و پارتی ڕەچە شکێنی گرنگیدان بووە بە ئافرەتان ، هێنانە پێشەوەیان بۆ کایەی سیاسی و چاكکردنی دۆخی کۆمەڵایەتیان. ئافرەتانی شارەزور و زەڕایەن هۆشیارن و ئەوەیان لەبیرە کە پارتی لەسەردەمی شۆڕشیشدا ڕۆڵی ئافرەتانی لەبیر نەکردوە، یەکەم ئافرەتی قارەمان کە سەربەرزانە چووە بەر پەتی سێدارە لەیلاقاسم بوو و بووبە سیمبولی ئافرەتان، هەروەها ئافرەتانی شارەزور و زەڕایەن دەزانن کە پارتی بەرگریکاری کەرامەت وشکۆی ئافرەتانی کوردستانە، لەبیریانە کە لەسەردەمی ئەنفالدا دوژمنانی کورد چۆن سوکایەتیان بە ئافرەت وکەرامەتی ئافرەت دەکرد بۆیە دەنگ بەو هێزانە نادەن کە نۆکەری بێگانە وسەرشۆڕی بەردەم دوژمنانی کوردستانن. دەنگ بەلیستی 190ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەدەن.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: ئافرەتانی ئەم دەڤەرە باش دەزانن لەسەردەمی حوکمڕانی پارتی و لەسایەی سەرۆکایەتی سەرۆك بارزانیدا یاساکانی پاراستنی خێزان و پاراستنی مافەکانی ئافرەت دەرچوون، هەر لەسەردەمی جەنابی سەرۆك بارزانیدا کۆتای ئافرەتان لە یاسای هەڵبژاردنی کوردستاندا چەسپێندرا، بۆیە ئەوان دەزانن پارتی شکۆی ئافرەتی کوردستان دەپارێزی و مافەکانیشی دابین دەکات، پارتی هەر لەسەرەتای دامەزراندنیەوە ڕۆلی ئافرەتی زانیوە و ڕێکخراوی تایبەت بەخۆیانی بۆ دروستکردون کە یەکێتی ئافرەتانی کوردستانە، بۆیە ئافرەتانی شارەزور و زەڕایەن دەنگی خۆیان بە ڕەسەنایەتی و شکۆ و شانازیە نەتەوەییەکان دەدەن کە لیستی ١٩٠ی پارتیە، نەك بە گوتارە کاتی وماوە بەسەرچوو و دووبارەکان کە تەنها قسەن و ناوەرۆکیان نیە.

سازان مستەفا خاتوونێکی دانیشتوی ناحیەی زەڕایەنەو لەلێدوانێکدا بەخەباتی ڕاگەیاند: پاتی ئەو هێزەیە قوربای دەدات لەپێناو مانەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان بەبەهێزی، تاکە هێزە کەگرنگی تایبەت بە ئافرەتان دەدات، هەربۆیە دەنگمان بۆلیستی 190ی پارتی دیموکراتی کوردستانە، تا ئایندەمان ڕۆشنتربێت، مافەکانمان پارێزراو تربن، بتوانین لەجومگەگرنگەکانی دەسەڵات بەژداری کارامان هەبێت دەنگ دەدەین بەلیستی ژمارە190ی پارتی دیموکراتی کوردستان.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: ئافرەتانی سنوری شارەزوورو زەڕایەن لەو ڕاستیە تێگەشتوون، کە تەنها پارتی لەخەمی ئەواندایە، پارتی لەهەر بازنەیەک چەنین ئافرەتی کاندیدکردووە، ئەمەش دەرخەری ئەوەیە پارتی نایەوێت تەنها بە سیستەمی کۆتا، ئافرەتان بچنە پەرلەمان بەڵکو بەلایەوە گرنگە ئافرەتان هێزی خۆیان دەربخەن و بەتوانای خۆیان بچنە پەرلەمان. کەئەمش کارێکی پیرۆزە، وەک ئافرەتانی سنورەکە زۆر پێی دڵخۆشین، چەندین هۆکاری تریش هەیە وامان لێدەکات لەڕۆژی 20ی ئۆکتۆبەر بچینە سەر سندوقەکانی دەنگدان و لیستی ژمارە190ی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێرین.
دەشڵێت: ئافرەتان بەگشتی داوای پاراستنی مافەکانیان دەکەن، لەڕێگەی ڕۆژنامەی خەباتەوە هەموو ئافرەتانی کوردستان بەگشتی و ئافرەتانی شارەزوورو زەڕایەن بەتایبەت دڵنیا دەکەمەوە تەنیا پارتی دەتوانێت مافەکانمان بپاڕێزێت بۆیە داواکارم هەموو ئافرەتان لەڕۆژی 20ی ئۆکتۆبەر لەسەر سندوقی دەنگدان بەویژدانەوە بڕیاربدەن و دەنگ بدەن بەلیستی 190ی پارتی دیموکراتی کوردستان.