سهرهتا وتار وتارهكانی بافڵ بۆ ههڵبژاردن له ڕووی ناوهڕۆكهوه
كاروان محەمەد سینو
جێگای خۆیەتی لە ڕووی ناوەڕۆكەوەش هەڵوەستە و شیتەڵی گوتاری بافڵ تاڵەبانی بكەین لەهەڵمەتی هەڵبژاردنی ئەمجارەدا. ئەگەر بێتو سەرنجی گوتارهكانی بدەین دەبینین كە هەموو گوتارەكانی دوورن لە فۆرمەڵەی ڕێزمان و چەمك و دەستەواژە و ئەدەبیاتی سیاسی و شۆڕشگێڕی لەبەر ئەوەی بافڵ لەژێر ئەو حاڵەتەی كە تێیدایەتی و لەبەر ئەوەی خۆی و حزبەكەی هیچ بەرنامەیەكی دیاریكراویان نییە بۆ حكوومەتی ئایندەی هەرێمی كوردستان و ئەسڵەن باوەڕیان پێ نییە، بۆیە بافڵ تاڵەبانی ناتوانێت چوارچێوەیەكی زمانەوانی و پەیامێكی سیاسی و خزمەتگوزاری بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی حزبەكەی خۆی ئاراستەی خەڵك بكات، بێجگە لە جنێودان و موهاتەرات و قسەی ناشرین و نابەجێ دژی پارتی دیموكراتی كوردستان.
هەڵبەت بێڕێزییەكانی بافڵ تاڵەبانی بەرانبەر پارتی دیموكراتی كوردستان لە ژینگەیەكدا دەكرێت كە پێشتر دوژمنان و داگیركەران ئەم ژینگەیان بۆ ئەم ڕۆژە خوڵقاندووە، كە بهشێك له دانیشتووانی ئەم ژینگە و كۆمەڵگەیە بەتایبەت گەنجان و تازە پێگەیشتووان پێشتر مێشكیان داشۆراوەتەوە لە هەموو بەها پیرۆزەكانی شۆڕشگێڕیی و خۆشەویستیی وڵات و نیشتیمانپەروەری و گیانفیدایی ئەو قوربانییانە لە پێناوی گەل و كوردستان دراون.
هەڵبەت بافڵ تاڵەبانیش هەڵكەوتەی هەمان ئەو ژینگەیەیە كە چەندین ساڵە دوژمنان و داگیركەران كار بۆ فەراهەمكردنی ئەم ژینگەیە دهكهن چەندین ساڵە شەو و ڕۆژ كاریان كردووە، پەیوەستبوونی بافڵ تاڵەبانی بەم ژینگە دژە پارتی و دژە كوردستانەوە لە پهیوەندییە تەلهفۆنییەكەی نێوان (جووت برا) دا دەردەكەوێت كە لەم چەند رۆژەی دواییدا لە میدیاكانی ڕاگەیاندن و سۆشیال میدیادا دەزرینگێتەوە و بیستمان كە چۆن بافڵ تاڵەبانی جنێو و سووكایەتی بە شەهید و خانەوادەی شەهیدان و قوربانییان و بەها پیرۆزهكانی كوردستان دەكات.
شایانی باسە هەندێك دەزگای ڕاگەیاند و لایەن، گومانیان لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە هەیە كە بافڵ تاڵەبانی تێیدا جنێو و سووكایەتی بە شەهید و خانەوادەی شەهیدان دهكات و دەڵێن ئەم پەیوەندییە بە (زیرەكی دەستكرد) دروستكراوە. ئینجا بۆ دڵنیابوون لە ڕاستی ئەو پەیوەندییە تەلهفۆنییە، دەكرێ هەركەسێك كە گوێ لەو پەیوەندییە دەگرێت، دەتوانێت لینكی ئەو پەیوەندییە كۆپی بكات و بچێتە سەر ماڵپەڕی (deepware) كە ماڵپەڕێكی تایبەتمەندە بە ئاشكراكردنی فیدیۆ دەستكرد و فیدۆكانی ڕەسەنهكان (یاخود هەر ماڵپەڕێكی دیكەی تایبەتمەند لەم بوارەدا، ئەوكات بۆی دەردەكەوێت كە بەڵێ ئەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەی نێوان بافڵ و قوباد ڕاستە و دەستكردی زیرەك نییە و بەڵێ بافڵ تاڵەبانی جنێوی داوە بە دەنگدەرانی خۆیان و پێشمەرگە و شەهیدان و خانەوادەی شەهیدان كە چۆن داگیركەران پێشوەختە (30) كورسیان بۆ زامن كردووە و چۆن وڵاتی دراوسێ هاوكار و پاڵپشتیانه لە هەڵبژاردنەكان. بەڕاستی ئەمە ئابڕووچوون و خیانەتێكی دیكەیە وەكوو خیانەتی فرۆشتنی كەركووك.
دەرەنجامی ئەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەی نێوان بافڵ و قوباد، دەردەكەوێت كە ئەمانە هیچ شتێكیان بەدەستەوە نەماوە لە كوردستاندا بێجگە لە نۆكەری بۆ دوژمن و داگیركەران و هەڕاج كردن و فرۆشتنی شار بە شاری كوردستان لە پێناو مانەوەی خۆیان، بەڕێزان…. نیشتیمانپەروەران… حزب و لایەنە كوردستانییەكان… ڕێكخراوەكان، ڕاگرتنی ئەم گاڵتەجاڕییە سیاسییە و ئەم خۆسەپێنییەی ئەم تاقمە و ئەم لادانە لە یاسا و بنەما دیموكراسییانە، تەنیا بە پارتی دیموكراتی كوردستان دەكرێ، بۆیە پێویستە سەرجەم جەماوەری خۆڕاگر و نیشتیمانپەروەر و گەنج و لاوانی وڵاتپارێز و ڕۆشنبیر و پێشمەرگە و خانەوادەی شەهیدانی كوردستان بەگشتی، هەموو دەنگ بە لیستی (190)ی پارتی دیموكراتی كوردستان بدەن بۆ ئەوەی یاسا و ئارامی و خۆڕاگری و شكۆمەندیی خەڵكی كوردستان بەردەوام و پارێزراو بێت.