سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئه‌مڕۆ سێشەممە 15ى 10ى 2024 ڕایگەیاند، به تۆمه‌تى له‌یه‌كچوونى دەنگی لەگەڵ ئەو ده‌نگه دزەپێکراوانه‌دا کە بەم دواییانە بڵاوبوونەتەوە سەبارەت بە وەرگرتنی بەرتیل، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سەرۆکی ده‌سته‌ى دەستپاکی عێراق، ده‌رچوو .
سەرچاوەیەك بە ئاژانسی (شەفەق نیوز)ی ڕاگەیاند، “دوای دەرچوونی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوەی دادوەری لە وەزارەتی ناوخۆ سەبارەت بە له‌یه‌كچوونى دەنگی دادوەر حەیدەر حەنون لەگەڵ ئه‌و دەنگه‌ی له ماوه‌ى ڕابردوودا لە ماڵپه‌ره‌كانى ئینته‌رنێت و سۆشیال میدیا بڵاوبوونەتەوە سەبارەت بە وەرگرتنی بەرتیل، فه‌رمانى ده‌ستگیركردن بۆ دادوه‌ر حه‌یده‌ر حه‌نون، سه‌رۆكی ده‌سته‌ى ده‌ستپاكی عێراق ده‌ركرا”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا كه: “ڕێژەی سەديی هاوتاکردنی دەنگەکە 100% بووه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى له كاتى ماوه پێدان بۆ ئاماده‌بوون له به‌رده‌م دادوه‌رى سێی كه‌رخ بۆ لێكۆڵینه‌وه، واده‌كه‌ى پشتگوێخست، بۆیه فەرمانی دەستگیرکردنى بۆ دەرچووە”.
مانگى ڕابردوو، ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق ڕایگەیاند، دۆسیەی لێکۆڵینەوەیان لە تۆمارە دەنگییەکانی حەیدەر حەنوون، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی بەوەکالەت كردووەتەوە، بەڵام تاوەكوو ئێستا دادگا هیچ زانیارییەكی سەبارەت بەوەی تۆمارەكە دەنگی حەیدەر حەنوونە یان دروست كراوە، بڵاو نەكردووەتەوە.