سەلام عەبدوڵڵا
ئەمــڕۆ دوا ڕۆژی بانگەشــەی هەڵبژاردنــه، لــه مــاوەی ئــەم مانگــەدا تێكــڕا حزبــە ڕێپێدراوەكانــی هەرێمــی كوردســتان بــه ئــارەزووی خۆیــان و بــه تــەواوی ئــازادی و سەربەســتی بانگەشــەی خۆیــان بــۆ حــزب و پرۆگــرام و دیــدی خۆیــان كــرد، كــە هەندێكیــان لــە توندوتیــژی و بەزاندنــی ســنوری ئاســاییی هەڵبژاردنــی تێپەڕانــد، بــه ئاســتێك وا دەزانــرا بانگەشــه بــۆ شــەڕ و ئاشــوب دەكات نــەك بــۆ پرۆســەیەكی دیموكراتــی كــه گەلەكەمــان ماوه یەكــی زۆره چاوەڕوانــی دەكات.
دیــاره گەلەكــه شامن، لــەم هەرێمــەدا، چەندیــن جــار ئــەم ئەزموونــەی پیادەكــردووه و هەمیشــه ئــەو لایەنــەش براوه بــوو كــه كەمتریــن قســه و زۆرتریــن كــرداری هەبــووه، بۆیــه دەنگــی خۆیانــی پێــداوه و بەم پێیــەش ســزای به رانبەرەكــەی داوه.
هەڵبــژاردن پرۆســەیەكی شارســتانی و دیموكراتییــه، هێــز و هەڕەشــه ناتوانێــت ڕۆڵێكــی كاریگــەری هەبێــت، ئەگەرچــی هەوڵیشــی بــۆ بــدات. نوونــەش زۆره كــه لایەنێــك ســەرەڕای هێــز و دەســەڵاتی كەچــی لایەنگرانــی دەنگیــان بــەلایەنێكــی دیكــه داوه، بۆیـه ئـەوه هاووڵاتـی خۆیەتـی كـە ئـەو بڕیـارە دەدات كـه دەنـگ بـه كـێ بـدات.
ئــەم دەنگــدان و هەڵبژاردنــەی ئەمــڕۆ بــۆ پێدانــەوەی شــەرعییەته بــه دامودەزگاكانــی ئــەم هەرێمــه و لەســەرووی هەموویانــەوه پەرلەمــان و دامەزراندنــی حكوومەتێكــی نوێـی دڵخـوازی دانیشـتوانی هەرێـم و كاراكردنـەوەی هەمـوو جومگەكانـی حكوومـەت و دەســەڵاتەكانییەتی كــه لــەم مــاوەی پێشــوودا زۆری گەڕابــووەوه بــۆ ســەر بەغــدا، كــه به هۆیــەوه كۆمەڵێــك بڕیــاری نادروســت بەرانبــەر هەرێــم درا.
ئێســتا گرنــگ ئەوەیــه لــەم پرۆســەی دیموكراتییــه دا، ســەركەوتنی خــودی هەرێمه كەمانــه ئەویــش بــه بەڕێوەچوونــی هەڵبژاردنێكــی پــاك و بێگــەرد كــه جیهانـی دەرەوەش چـاوەڕێ دەكات، پاراسـتنی بەڕێوەچوونـی ئـەم هەڵبژاردنـه بـه ئارامـی ســیمایەكی شارســتانی بــه هەرێــم دەدات و هەرێمه كەمــان له بەرچــاوی جیهــان زیاتــر متمانــەی پێدەكرێــت و ڕێــزی لــێ دەگیرێــت و بــه كاراكردنــەوەی پەرلەمانــی هەرێــم زۆربــەی دەســەڵاتەكان كــه ئەمــڕۆ عێــراق لــه بەغــداوه پیــادەی دەكات، دەگەڕێتــەوه بــۆ لایەنی خۆمــان و ئیــدی دادگای فیــدراڵ و ئەنجوومەنــی نوێنەرانــی عێــراق و دەســەڵاتەكانی دیكــه ناتوانــن وا بــه ئاســانی بڕیــاری نادروســت بەرانبــەر هەرێمەكەمــان بــدەن و هەرێــم دەبێتــەوه بــه خاوەنــی خــۆی، بۆیــه دەبێــت بــه هەمــوو لایەكمانەوه هەرێم سەربخەین و گەلەكەمان شاد و ئاسووده بكەــین.
بۆیــه هاووڵاتیــی به ڕێــز: بــۆ دەســتەبەركردنی ئــەو خواســتە نیشــتمانییه دەنگــی خــۆت بـه لیسـتی(190) بـده.