ڕەفتارەکانی (بافڵ) لە تەرازووی زانستی (زمانی جەستە -Body Language)دا

308

کاروان محەمەد سینو
لەمیانی بانگەشەکردنی بۆ هەڵبژاردن، ئەگەر بەخێرا چاوێک بخشێنین بە ڕەفتارەکانی بافڵ تاڵەبانی لەسەر سته‌یج، لەڕووی هەڵسوکەوت و هاتووچۆی لە سەرستێج و جارجاریش بە(لەقە هاوێشتن؟!)، دەبینین ئەم ڕەفتارانەی (بافڵ) لە ڕەفتاری کەسێکی ئاسایی ناچێت؟!. هەڵبەت دەزانین کە هەڵسوکەوت و قسە و جنێوەکانی (بافڵ) لەسەر سته‌یج، هەموویان سەرچاوەیان گرتووە لە دڵەڕاوکێ و ترسی دۆڕان و شکستەکان بەرامبەر بە پارتی لە هەڵبژاردنی ئەمجارەدا.

بەڵام بەپێی زانستی (زمانی جەستە – Body Language) کە زانستێکە هەموو هەڵسوکەوت و ڕەفار و گفتارەکانی ناخی مرۆڤی شیتەڵ دەکات (کەلێرەدا دەرفەتی ئەوەنییە هەموویان باس بکەین)، بەڵام دەکرێ ئەوەندەی پەیوەستە بە هەڵسوکەوت و ڕەفتار و گفتارەکانی (بافڵ) لەسەرسته‌یج شیتەڵ و تاوتوێ بکەین کاتێک دژی پارتی(شەکر دەشکێنێت)؟!.

فڕێدانی مایک و جوڵەجوڵ و هاتوچۆی (زیاد لەپێویست!) و شەق ڕاوەشاندن و جوڵە نامۆکانی و قسەکردنی دەربارەی (سکس پاک) و وەرزش، هەمووئەمانە ڕەنگدانەوەی ئەو فۆبیا و سترێس و شۆکەیە کە بافڵ تاڵەبانی بەرامبەر پارتی و جەماوەری پارتی و سەرکردایەتی خزمەتگوزار و خۆراگری پارتی تووشی بووە. لەلایەکی دیکەشەوە تەمەنی کورتی سیاسیی بافڵ تاڵەبانی و بێ ئەزموونی و بوونی پارەیەکی زۆر و دەسەڵاتێکی ڕەها بەسەر جومگەکانی حزبی (یەکێتی)یەوە، هۆکار و فاکتەری سەرەکین کە (بافڵ) تاڵەبانی تووشی نەخۆشیی (خۆبەزلزانین – Megalomania) کردووە، ئەمەش نەخۆشییەکی عەقڵی و زیهنییە کە تووشی کەسانێک دەبێت لە ئەنجامی ئەو هۆکارانەی لەسەرەوە باسمانکرد و هەندێ هۆکاری دیکەش هەیە کە (قوڕەکە خەستتردەکا) وەکو(بەکارهێنانی هۆرمۆن و حەبە وزە بەخشەکان و بەکارهێنانی هەندێک ماددەی دیکە…؟!) و حەبە چالاک کەرەکان Performance-enhancing drugs لەکاتی وەرزشکردندا لەپێناو دروستکردنی (سکس پاک) لەماوەیه‌کی کورتدا، کە بەشێوەیەکی نایاسایی و نا تەندروست هەندێک وەزشوانیش بەکاری دەهێنن.

هەڵبەت بۆ کەسانی پسپۆر و چاودێری ئەم بوارە، کاریگەری بەکارهێنانی ئەم هۆرمۆن و دەرمان و ماددە و حەبانە بەسەر ڕواڵەت و روخساری بەکارهێنەرەکان دیار و ئاشکرایە و (زمانی جەستە – Body Language)یان ئاشکرایان دەکات، وەکو (جووڵە و هاتوچۆی زیاد لە پێویست و ڕەفتاری نائاسایی و دوور لەشەرم و حورمەتی بەرامبەر، بەرزبوونەوەی تۆنی دەنگ و پەسندانی خۆی و پەنابردنە بەر گوتار و ڕەفتاری گاڵتەجاڕی و سوقاقی «واتا سەرٍشەقام» بۆ بالکێشکردنی کامێرا و رووناکی بۆ خودی خۆی و…هتد) و هەروەها ژمارەیەکی زۆری ڕه‌فتار و هەڵسوکەوتی دیکەش هەیە کە لێرەدا دەرفەتی باسکردنی نییە، بەڵام هەموو ئەمانە دوورن لە ڕەفتاری کەسێکی ئاسایی، بەتایبەت ئەگەر وەکو (بافڵ) بیەوێ لەپێناو گەیشتن بە ئازادی و سەربەستی و شکۆمەندیی میللەت سەرکردایەتی حزبێک یاخود ڕێکخراوێک بکات.