ئەلند حازم گەنجێکی روح شیرین و ڕەوشت بەرز و خاکییە، لە خانەوادەیەکی شۆڕشگێڕ و نیشتیمان پەروەر و خانەدانە. ماڵباتەکەی لە باب و باپیرانییەوە ڕێبواری وەفاداری ڕێبازی بارزانی نەمرن، لە شۆڕشی ئەیلوولەوە تاکو شەڕی داعش و شەڕی پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان، خۆی و خانەوادەکەی لە بەرەکانی جەنگدا خۆبەخشانە بە گیان و ماڵ پاڵپشتیی پێشمەرگەیان کردووە. هەرلە سەرەتای تەمەنی گەنجێتیدا، خۆشەویستی ڕێبازی بارزانی و نیشتیمانپەروەری لە ناخی (ئەلند حازم)دا چەکەرەی کردووە و ڕوژبەڕۆژ زیاتر دەبووژێتەوە.
ئەلند حازم رۆژانە وەکو مرۆڤێکی ئاسایی لەگەڵ باوک و براکانی کاردەکات. بەڵام خۆلیا و ئارەزووی میوزیک و هونەر و ئەدەبیاتی کوردی بەشێکی کار و ژیانی رۆژانەی داگیر کردووە، دەنگی ڕەسەن و بەسۆزی ئاوێتەی سرود و سترانی کوردی کردووە. لەم چەند ساڵەی دواییدا ئەلند حازم بۆتە هونەرمەندێکی گەنجی لێهاتوو و ناسراو لە مەیدانی سرود و سترانی ڕەسەنی کوردی. لە ئێستادا بۆتە (ترێند) لە کەناڵەکانی تەلەفزیۆن و میدیا و سۆشیال میدیاکاندا.
ئەلند حازم وەکو گەنجێکی نیشتیمان پەروەر، ئەمڕۆ بە شێوەیەکی چالاک و کارا بە دەنگی بەزسۆزی خوی بەشداری لە هەڵمەتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات. بەم بۆنەیەوە لە پەیوەندییەکی تایبەتدا، ئەلند حزم بۆ رۆژنامەی خەبات دوا و گوتی: “هەموو ژیان و هونەرم ئەوەیە کە بتوانم ببم بە دڵۆپێک لە دەریای وەفاداری و خزمەتکردنی میللەتی کورد لەسەر رێبازی پیرۆزی بارزانی نەمر. بۆ ئەم مەبەستە و لە پێناو سەرخستنی لیستی(١٩٠)ـی پارتی دیموکراتی کوردستان، لیستی ئارامی و ئاوەدان و پێکەوەیی و خۆڕاگری، لیستی خوێنی شەهیدان، من سرودێکم بڵاوکردۆتەوە بە ناوی (سوزا کوردستانێ) لە نووسین و ئاواز و گوت و دابەشکدرنی میوزیکی خۆمە. سوپاس بۆ خوای گەورە و هەموو خۆشەویست و هوادارانم ک ئێستا ئەم سروودە جێگای ڕەزامەندییانە و بۆتە (ترێند) لە سۆشیال میدیاکاندا.
دەربارەی هەڵبژاردنەکان پەرلەمانی کوردستان، ئەلند حازم لە ڕێگای ڕۆژنامەی خەباتەوە بەم شێوەیە پەیامی خۆی ڕادەگەیێنێت: ” خەڵکی کوردستان، خۆشەویستان، هەوادار و ئازیزان… بە ئەمانەتەوە دەنگی خۆتان بدەن بە لیستی (١٩٠)ـی پارتی، لیستی شۆڕش و وەفاداری، لیستی ڕێبازی پیرۆزی بارزانی. لەبەر ئەوەی هیچ حزبێک و لایەنێک نییە وەکو لیستی(١٩٠)ـی پارتی خەمخۆری پاشەڕۆژی ئەم میللتەبێت و بۆ چوار ساڵی داهاتوو پلانی تایبەتی هەیە. لە کۆتاییدا دەڵێم:
لیستا مەیە سەدونووت
دێ بجهئینین یا مەگووت
ل هەمی دەورو دەمان
ئەم هەمی ل تە جەماین
یان کوردستان یان نەمان