
ئەمڕۆ شەممە، 12/10/2024، بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی، هەردوو جێگرانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، کەرنەڤاڵێکی گەورەی جەماوەری بۆ پشتگیری ئاهەنگێکی گەورەی جەماوەری لە نێو یاریگەی دهۆک بەڕێوە چوو.
مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە میانی کەرنەڤاڵەکەدا گوتارێکی پێشکەش کرد له سهرهتادا سوپاسی نێچیرڤان بارزانی، جێگری سهرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانی كرد و ڕایگهیاند: “گوتارهكهی كاك نێچیرڤان گوتارێكی ههموو پارتییه.”
ئەوەشی خستە روو: “ژیان شانۆگەریی نییە كە بە نمایشێكی كۆمیدی، هەندێك هەرزەكار و سنێلە پێی بكەونە پێكەنین، ژیان پڕە لە هەوراز و نشێوی و گەلێك پێویستە حكومڕانیی داهاتووی وڵاتی ئێمە و هەرێمی كوردستان لەدەست خەڵكێكدا بێت كە جێی باوەڕی خەڵكی كوردستان بن، ئەزموونیان هەبێ، خۆنەچەمێنن، نەترسن، ڕووبەڕووی هەموو تەحەدییەك رابوەستن، بێگومان تەنیا لایەنێك كە تا ئێستا لەگەڵ خەڵك ماون و هیچ گومانێكی تێدا نییە هەتا هەتایە لەگەڵ ئێوە دەمێنێتەوە و بەرامبەر هەموو لایەنێك رادەوەستێت، پارتی دیموكراتی كوردستانە.”
ئاماژەشی بەوە دا: “ئەمڕۆ هەندێك خەڵك هەن رەنگە بەشی دوو ژەمە خواردن خەڵكیان لەگەڵدا نەبێت، داوای ڕووخاندنی پارتی دەكەن. باشە ئەگەر ئەوان جەماوەری پارتییان لەگەڵ بوایە و ئەوان زۆرینە بوونایە، چیان بەسەر خەڵك دەهێنا؟”
گوتیشی: “پارتی خاوەنی ئەم جەماوەرەیە، پێویستە هەر كەسێك بیر لە ئەوە كردبێتەوە كە ڕێگە لە پارتی بگرێت،بیر لەوە بكاتەوە كە زیان بە پارتی بگەیەنێت، پێویستە بیر لە جەماوەری پارتی بكاتەوە و ئەوە بزانێت كە پارتی خاوەن جەماوەرێكە، بە كەس ناچەمێت و بە كەسیش راناوەستێت.”
مەسرور بارزانی ئاماژەشی بەوە دا: “بێگومان ناتوانن، چونكە پارتی خاوەنی سەرۆك بارزانی و پێشمەرگەی خۆنەچەمێن و جەماوەرێكی خۆڕاگرە، بۆیە هیچ دوژمن و ناحەزێك ناتوانن پارتی رابگرن، ناتوانن پارتی بڕووخێنن، ناتوانن خەونی چەپەڵی خۆیان سەربخەن.”