نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران پێشوازیكرد له عومه‌ر ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كه.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه سودانی و ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران تاووتوێی ته‌واوكردنی گشت رێكاره پێویسته‌كانیان كرد بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان له 20ی تشرینی یه‌كه‌م تا ئه‌و پرۆسه دیموكراتیه گرنگه ئه‌نجام بدرێت.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زیران پاڵپشتی حكومه‌ته‌كه‌ی بۆ هه‌وڵه‌كانی كۆمسیۆن و دابینكردنی هه‌موو پێویستییه‌كان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دووپاتكرده‌وه.
سودانی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه پێویسته كۆمسیۆن و كارمه‌نده‌كانی هه‌موو هه‌وڵێك بده‌ن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن و بێلایه‌ن بن و دادوه‌ری هه‌ڵبژاردن به‌دیبێنن و پارێزگاری له ده‌نگی ده‌نگده‌ران بكرێت و هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و پاك به‌ڕێوه‌ببرێت كه له ئاست خواستی هاوڵاتیانی هه‌رێم بێت.