بە گوژمەی زیاتر لە 276 ملیۆن دینار، لە گەڕەکی سەربەخۆیی ههولێر بەردی بناغەی پرۆژەی دروستکردنی چەند شەقامێک دانرا.
پارێزگای ههولێر ڕاگهیاندراوێكی بڵاو كردهوه و تێیدا هاتووه، ئەمڕۆ شەممە 12ی 10ی 2024، بە ئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە یاوەری مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار و نەبەزعەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەندی و کارزان هادى، سەرۆکى شارەوانى هەولێر و محمەد یوسف، بەڕێوەبەری شارەوانی سێ و ژمارەیەکی تر لە ئەندازیاران و سەرپەرشتیاران، لەڕێورەسمێکدا بەردی بناغەی پرۆژەی دروستکردنی شەقامێکی 20 مەترى و 15 مەتری و لێدانى کێربستونیان لە کەرتى 3 هەزارى گەڕەکى سەربەخۆیی دانرا، کە بە گوژمەى(276 ملیۆن و 650 هەزار دینار) لەسەر داهاتى 15%ى سەرۆکایەتىی شارەوانىی هەولێر بەشێوەی بەڵێندەرایەتی دەست بە جێبەجێکردنى کراوە.
لەوبارهیهوه هەریەک لە وەزیری شارەوانی و پارێزگاری هەولێر، جەختیان لەسەر هەر جۆرە هاوکاری و پاڵشتییەک کردەوە بۆ ئەوەی پڕۆژەکە بەزوویی و لە کاتی خۆی تەواو بکرێت.