خەبات: سەرهەنگ نەجمەدین:- لەگەڵ بەردەوامیی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، چین ز توێژە جیاجیاكانی كوردستان بەتایبەتیش ڕاگەیاندنکارانی وەرزشی و وەرزشوانان بەگشتی، پشتگیری خۆیان بۆ لیستی 190ـی پارتی دیموکراتی کوردستان وکاندیدەكانی دووپات دەكەنەوە، و لە هەمان كاتیش داوا لە هەموو چین و توێژەکان دەکەن، کە دەنگ بە لیستی 190ی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن.
کامەران محەمەد ساڵح، وەرزشوان و هاندەرێکی سەرسەختی یانەی وەرزشی هەولیر لە مباریەوە دەڵێت: بۆ ئەوەی کوردستانێکی بەهێزمان هەبێت، پێویستە متمانەی خۆمان بە لیستی 190ـی پارتی دیموکراتی کوردستان و کاندیدانی بدەین، چونکە دەزانین تەنیا پارتییە دەتوانێت پارێزگاری لە قەوارەی دەستووری کوردستان بکات و گەشەی پێبدات، بێگومان لیستی 190ـی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەردەوام بەرنامە و دیدگای نوێی هەیە بۆ ئایندە، بۆیە وەک ماف و ئەرکێک پێویستە هاوڵاتیان بەشدارییەکی بەرفراوان لەم دەنگدانە بکەن.
هەروەها گوتی: پێموایە ئەو شوێنەی پارتی دەسەڵاتی تێدا هەیە پێشەنگە لە خۆشگوزەرانی و ئاوەدانی,بە پێچەوانەی ئەو شوێنانەی کە پارتی دەسەڵاتی لێ نییە، بە دڵنیاییەوە زۆرینەی خەڵکی کوردستان ئەو ڕاستیە دەزانن تاکە هێز، كە شەڕی مافی هاوڵاتیانی کوردستانی کردووە لەڕابردوو و لەئێستادا تەنها پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، بۆیە بۆ من شانازییە وەک وەرزشوان و کەسایەتیەکی شاری هەولێر دەنگ بە لیستی 190ی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەم.
خەلیل عیسا بێژەی وەرزشی لە کەناڵی ئاسمانی کوردستان تیڤی دەڵێت: ئێمەی ڕاگەیاندنکارانی وەرزشی دەنگمان بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان و لیستەکەی دەبێت، چونکە دەمانەوێت ئەو خۆشگوزەرانی و خزمەتەی کە لە سنووری هەولێر و دهۆک و زاخۆ کراوە، بگاتە هەموو شار و شارۆچكەیەكی دیكەی كوردستان.
شادان بەکر ئەحمەد کچە بێژەی وەرزشی لە کەناڵی ئاسمانی کوردستان تیڤی دەڵێت: وەک هــەر تاکێکــی بەشی ڕاگەیاندنی کوردستان، بــە مافــی خــۆم دەزانـم بەشـداری لـەم پڕۆسـەیەدا بکـەم و دەنـگ بـدەم بـەو بەربژێـرەی لە خولـی داهاتــووی پەرلەمــان، هەوڵــدەدات بــۆ ئاشــتی و ئارامــی کوردســتان و لــە هەمــوو بــوارەکان خزمــەت بە بواری وەرزش و سەرجەم بوارەکانی دیکە بکات، باشترین لیسـتیش کــە بــڕوای تــەواوم پێــی هەبێــت و جیــاواز بێــت لــە تــەواوی لیســتە بەشــداربووەکان، بێگومــان لیسـتی ژمـارە 190ی پارتـی دیموکراتـی کوردسـتانە، بەتایبەتی خاوەنـی ئـەم لیسـتە خەباتێکـی پـڕ سـەروەری و ڕابردووێکـی پــاک و جوانــی لــە مێــژوودا هەبــووە، مانـدووبوونێکـی زۆری کێشـاوە تـا ئـەم ڕۆژە دروســت بووە.
کەوسەر کاکە تەها کچە وەرزشوانی یاری تۆپی پێی هەولێر دەڵێت: من وەک کچە وەرزشوانێکی شاری هەولێر، بۆیە دەنگ بە لیستی ١٩٠ـی پارتی دیموکراتی کوردستان دەدەم، چونکە ئەو لیسـتە بەردەوام پلان و بەرنامەی هەبووە بۆ ئاوەدانـی و ئارامـی و پێکەوەژیان ، بـە بـڕوای مـن تاکـە لیسـتی داکۆکیـکارە بـۆ بەدەسـتهێنانـی هەمـوو مافـە ڕەواکانـی کـورد و بـێ جیـاوازی خزمەتـی هەموو چیــن و توێژەکانــی کۆمەڵگــەی کــردووە.










