بڕیارە سبەی لە هەولێر كەرنەڤاڵی پارتی دیموكراتی كوردستان بەڕێوە بچێت و بۆ رۆژانی دواتریش بەچەندان شێوە كەرنەڤاڵەكە دەكرێت.

 بەپێی زانیارییەكان بڕیارە سبەی یەكشەممه‌ لە شاری هەولێر، كەرنەڤاڵی لیستی 190ی پارتی دیموكراتی كوردستان بەڕێوە ‌بچێت و كاندیدانی پارتیش بەشداریی دەكەن.

كەرنەڤاڵەكە بە ئامادەبوونی كاندیدانی لیستی 190ی پارتی و جەماوەری شاری هەولێر و دەوروبەری، كەرنەڤاڵی لیستی 190ی پارتی دیموكراتی كوردستان بەڕێوە دەچێت كە بۆ زیاتر ناساندنی لیستی پارتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانە.

ئەو كەرنەڤاڵە ئێوارەی سبەی لە هۆڵی پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بەڕێوە دەچێت و چاوەڕێ دەكرێت جەماوەرێكی بەرچاو ئامادە ‌بێت بۆ پشتگیری لە لیستی 190ی پارتی، رۆژانی داهاتووش چالاكیی تر بەردەوامییان دەبێت بۆ پاڵپشتی لە لیستی 190ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە شاری هەولێر و بەشێوەیەكی جیاواز بەڕێوە دەچن.

ئەو كەرنەڤاڵە لە كاتێكدایە پارتی دیموكراتی كوردستان بە لیستی ژمارە 190 بەشداری كردووە، پێشبینی بەدەستهێنانی زۆرترین كورسی لێ‌ دەكرێت و وەك حزبی بێ‌ ركابەر لە كوردستان دەمێنێتەوە.