بەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکێکی سنووری پارێزگای کەرکوک تهقینهوهیهك روویدا ” تەقینەوەکە لەڕێگەی دانانی بۆمبێکی چێنراو بووە لە فلکەی موسەڵلا، لە ئەنجامدا چوار هاوڵاتی برینداربوون کە برینی یەکێکیان سەختە”.
سەرچاوەیەکی ئەمنی، لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە” بەیانی ئەمڕۆ شەممە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ لە گەڕةكی موسەڵا لە نزیك بنكەی پۆلیسی ئازادی بۆمبێکی چێندراو تەقییەوە”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕووداوەکەش لە نزیك دوكانێكی ئالوگۆڕی دراو ڕوویداوە.