خەبات: ئەحمەد تاریق:- هاوژیـن موحسـین، خانمە شـێوەکارێکی بەتوانـا و دیـاری شـاری هەولێـرە، خـاوەن چەنــد تابلۆیەکــی جوانــە و دەســتێکی بـاڵای لـەم بـوارەدا هەیـە، لــە ئێســتادا بانگەشــەی هەڵبــژاردن بــۆ خولـی شەشـەمی پەرلەمانـی کوردسـتان دەســتی پێکــردووە، هەمــوو چیــن و توێژەکانـی نێـو کۆمەڵگـە بەگڕوتینێکـی گەرمــەوە خۆیــان ئامــادە دەکــەن بــۆ ئـەوەی لـەم خولـەی پەرلەمانـدا نوێنەری ڕاسـتەقینەی خۆیـان هەڵبژێـرن و بیکـەن بەداکۆکیــکار و هێنانــەدی مافەکانیــان.
لــەم بارەیــەوە هاوژیــن موحســین، وەک خانـمە شــێوەکارێک لــە لێدوانێکــدا بــۆ خەبــات گوتــی: وەک هــەر تاکێکــی کۆمەڵگــە بــە مافــی خــۆم دەزانـم بەشـداری لـەم پڕۆسـەیەدا بکـەم و دەنـگ بـدەم بـەو بەربژێـرەی لەخولـی داهاتــووی پەرلەمــان هەوڵــدەدات بــۆ ئاشــتی و ئارامــی کوردســتان و لــە هەمــوو بــوارەکان خزمــەت بەخــۆم و کۆمەڵگەکـەم بـکات، باشرتیـن لیسـتیش کــە بــڕوای تــەواوم پێــی هەبێــت و جیــاواز بێــت لــە تــەواوی لیســتە بەشــداربووەکانی دیکــە، بێگومــان لیسـتی ژمـارە 190ی پارتـی دیموکراتـی کوردسـتانە.
چونکـە خاوەنـی ئـەم لیسـتە خەباتێکـی پـڕ سـەروەری و ڕابردووێکـی پــاک و جوانــی لــە مێــژوودا هەبــووە، مانـدووبوونێکـی زۆری کێشـاوە تـا ئـەم ڕۆژە درووســتبووە، لەســایەی خەبــات و تێکۆشــانی ئــەم حزبــەدا کوردســتانێکی ئــارام و ئــاوەدان فەراهــەم بــووە، بۆیــە بــە ئەرکــی سەرشــانی خۆمــی دەزانــم دەنگـی خـۆم بخەمـە پـاڵ ئـەم لیسـتە و بەربژێرێــک لــەم لیســتە دیــار بکــەم و دەنگــی پێبــدەم.
ئــەم خانـمە شــێوەکارە هیــوای ئەوەشــی خواســت لــە داهاتــوو خزمەتــی زیاتــر بەســەرجەم بوارەکانــی دیکــەی ژیــان بکرێــت و گوتــی: وەک چــۆن پارتــی دیموکراتــی و کوردســتان و حکوومەتــی هەرێمــی کوردســتان خزمەتــی بــە هەمــوو بوارەکانــی ژیــان پێشکەشــکردووە و هەنــگاوی باشــی نــاوە، بــەو هیوایــەم لــە کابینــەی داهاتــووش وەک کابینەکانــی دیکــە، زۆرتریــن خزمــەت بــە تــەواوی بوارەکانــی دیکــەی ژیــان بــکات و بــواری هونەریــش لــەم خزمەتــە بێبــەش نەبێــت، بــۆ ئــەوەی هونەرمەندانیــش بتوانــن لــە ڕێگــەی هونەرەکەیانــەوە هونەرێکــی جــوان و ســەردەمیانە نیشــانی هەمــوو وڵاتــان و دەوروبــەر بــدەن.