(3)
سه‌لام عه‌بدوڵڵا
كه‌رتی بازرگانی به پێنجه‌م كه‌رتی كوردستان دێت كه له‌م كابینه‌یه‌دا زۆرترین وه‌به‌رهێنانی تێدا كراوه، قه‌باره‌ی وه‌به‌رهێنانه‌كه‌ی ده‌گاته 939 ملیۆن و 693 هه‌زار دۆلار و 101 پڕۆژه‌ی بازرگانی به‌هۆیه‌وه جێبه‌جێ كراون، كه‌رتی كشتوكاڵ پێنجه‌م كه‌رت بووه له وه‌به‌رهێنان و 17 پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان له بواری كشتوكاڵیدا به به‌های 505 ملیۆن و 853 هه‌زار دۆلار جێبه‌جێ كراون.
له كه‌رتی فێركردندا 40 پڕۆژه به سه‌رمایه‌ی 343 ملیۆن و 411 هه‌زار دۆلار، له كه‌رتی ته‌ندروستی 27 پڕۆژه به سه‌رمایه‌ی 309 ملیۆن و 585 هه‌زار دۆلار، له كه‌رتی وه‌رزش نۆ پڕۆژه به به‌های 72 ملیۆن و 746 هه‌زار دۆلار، له كه‌رتی هونه‌ری دوو پڕۆژه به به‌های 68 ملیۆن و 484 هه‌زار دۆلار، له كه‌رتی بانكه‌كان دوو پڕۆژه به به‌های زیاتر له 19 ملیۆن و 415 هه‌زار دۆلار و له كه‌رتی خزمه‌تگوزاری سێ پڕۆژه به به‌های 16 ملیۆن و چوار هه‌زار دۆلار جێبه‌جێ كراون.
پێویسته بگوترێ له‌و 414 پڕۆژه‌یه‌ی له‌م كابینه‌یه‌دا جێبه‌جێ كراون، 403 پڕۆژه‌یان هی كۆمپانیا خۆماڵییه‌كانی كوردستانن و وه‌به‌رهێنه‌رانی ناوخۆ رۆڵیان تێیدا هه‌بووه. ڕاسته ژماره‌ی پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان كه پێوه‌ندییان به بیانییه‌كانه‌وه هه‌یه كه‌مه و ده‌گاته هه‌شت پڕۆژه، به‌ڵام له ڕووی سه‌رمایه‌وه زۆره و به‌هاكه‌ی ده‌گاته چوار ملیار و 960 ملیۆن دۆلار.
له كۆی پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان، ژماره‌یه‌كیان به پڕۆژه‌ی هاوبه‌ش داده‌نرێن، واته به هاوبه‌شی له نێوان وه‌به‌رهێنه‌ری ناوخۆیی و بیانی جێبه‌جێ كراون و ژماره‌یان ده‌گاته سێ پڕۆژه كه قه‌باره‌ی سه‌رمایه‌كه‌یان، بریتییه له 37 ملیۆن و 300 هه‌زار دۆلار، وه‌به‌رهێنان به بناغه‌ی سه‌ره‌كیی گه‌شه‌پێدانی ئابووری له هه‌موو وڵاتێك داده‌نرێت و ئه‌و وڵاتانه‌ی كه قه‌باره‌ی وه‌به‌رهێنانیان به‌رزه، گه‌شه‌ی ئابوورییان خێراتره. گه‌شه‌ی ئابووری هۆكاره له ڕه‌خساندنی هه‌لی كار و سووڕاندنه‌وه‌ی سه‌رمایه و گه‌رمكردنی بازاڕ، دواجار به‌رزبوونه‌وه‌ی داهاتی نه‌پاڵاوتووی ناوخۆیی لێ ده‌كه‌وێته‌وه كه ڕاسته‌وخۆ پێوه‌ندیی به كوالێتیی ژیان و گوزه‌رانی هاووڵاتییانه‌وه هه‌یه.
فه‌رموون ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه كه ئاماژه‌مان پێداوه هه‌مووی داتا و ژماره‌ن كه له حوكمڕانی كابینه‌ی 9 دا جێبه‌جێ كراون یان له‌بواری جێبه‌جێكردندان كه ئیدی ئه‌وانه‌ی به ناهه‌ق ڕه‌خنه و توانج له‌و كابینه‌یه ده‌گرن ناتوانن به‌ره‌نگاری ئه‌و راستییانه ببنه‌وه كه هاووڵاتییان به‌چاوی خۆیان ده‌یانبینن، ده‌بوو ئه‌و لایه‌ن و گرووپ و حزبانه‌ی ئه‌و بوختانانه بۆ ئه‌و كابینه‌یه ده‌كه‌ن له ناوچه‌كانی خۆیان به‌وردی سه‌یری ده‌وروبه‌ری خۆیان بكردایه كه چۆن ڕۆژانه بۆ نموونه ده‌یان كاره‌ساتی جه‌رگبڕ به‌به‌رچاویانه‌وه له‌به‌ر خراپی ڕێگه‌وبان ڕووده‌دات و قوربانی و ماڵوێرانی لێده‌كه‌وێته‌وه.
بۆیه هاووڵاتیانی ئازیز..
گه‌ر ده‌خوازیت پرۆسه‌ی ئاوه‌دانی هه‌ر به‌رده‌وام و به‌ره‌و پێشه‌وه بچێت ده‌نگ به لیستی 190ی پارتیمان بده و ده‌روون و ویژدانی خۆت ئاسووده بكه.