خەبات: هێمن ئاری:- هونەرمەنـد دڵشـاد تۆفیـق بەرهەمێکـی نوێـی بـۆ هەڵبژاردنـی خولـی شەشـەمی پەرلەمانـی کوردسـتان و لیسـتی ژمـارە 190ی پارتـی دیموکراتـی کوردسـتان بڵاوکـردەوە، ســەبارەت بــەو بەرهەمــە نوێیــەی کــە بڵاویکردۆتــەوە لــە لەلێدوانێکیـدا بـۆ ڕۆژنامـەی خەبـات ئـەم هونەرمەنـدە گوتـی: هۆنــراوەی ئــەم بەرهەمــە نوێیــە لەلایــەن نــازم شــێخانییەوە نــووسراوە و خــۆم ئــاوازم بــۆی دانــاوە، هۆگــر ســەعیدیش کاری میوزیکــی بــۆ ئەنجامــداوە، هەروەهــا کاری ســتۆديۆ و دەنگیـش لـەلایـەن تـارق خانەقینـی بـۆ ئـەم بەرهەمـە کـراوە.

دڵشــاد تۆفیــق، ئامــاژەی بــۆ ئەوەشــکرد کــە ئــەم گۆرانییــە بەرهەمـی کوردسـتان تیڤییـە و لەلایـەن زیـرەک ئەبـو سـەباح کاری وێنەگــری بــۆ ئەنجامــدراوە کــە لــە دەرهێنانــی ســامی کاکــەیــە، دڵشــاد تۆفیــق، ئەوەشــی خســتەڕوو گوتنــی ئــەم گۆرانییــە نوێیـەی بـۆ لیسـتی ژمـارە 190 بـە ئەرکـی سەرشـانی خـۆی زانــیوە و گوتی: وەک هـەر تاکێـک لـەم وڵاتـە، دواتریـش وەک هونەرمەندێک دیـارە هەموومـان وەک دەنگـدەر مافـی ئەوەمـان هەیـە دەنـگ بــە لیســت و لایەنێــک، یــان کەســێکی دیاریکــراو بدەیــن کــە بەشــایەنی بزانیــن، منیــش ئــەو لیســت و لایەنــەی کــە بەشــایەنی دەزانــم، لیســتی ژمــارە 190 ی پارتــی دیموکراتــی کوردسـتانە، کـە لیسـتی ئاوەدانـی و ئارامـی و پێکەوەژیانـە، بـە بـڕوای مـن تاکـە لیسـتی داکۆکیـکارە بـۆ بەدەسـت هێنانـی هەمـوو مافـە ڕەواکانـی کـورد و بـێ جیـاوازی خزمەتـی هەموو چیــن و توێژەکانــی کۆمەڵگــەی کــردووە، ئــەو ئــازادی و ئــەو ئارامییــەی هەیــە لەســایەی ئــەو حزبــە دایــە.

پارتــی خاوەنــی پــاراستن و کەرامەتــی کوردســتانە و هــەر لەســایەی ئــەو پارتـەدا دەتوانیـن هەنـگاوی زیاتـر و بـاشتر بـۆ ئاینـدە بنێیـن، دروشمەکەشــی لــەم هەڵبژاردنــەدا گوزارشــتە لــە مێــژوو و ڕابـردوو و داهاتـووی ئـەم حزبـە، لیسـتی ژمـارە 190 لیسـتی پێشـمەرگە و لیسـتی دایکـی شـەهیدان و لیسـتی سـەربەخۆیی کوردســتان و لیســتی هەنگاونانــە بــەرەو ئایندەیەکــی گــەش، لیســتی ســەرجەم پێکهاتــە و چیــن و توێژەکانــی کوردســتانە، بۆیــە دەنگــی خــۆم دەدەم بــەو لیســتە و بــۆ ئــەوەی لــە داهاتــوودا وەک تاکێکــی ئــەم کۆمەڵگەیــە بتوانــم لــە ســایە و سـێبەری ئـەم لیسـتە لـە ڕێگـەی هونەرەکەمـەوە زیاتـر لـەخزمــەت ئــەم ڕێبــازەدا بــم.