بە بۆنەی کوژرانی حەسەن نەسروڵلا، ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنانی، حکوومەتی عێراق سێ ڕۆژ ماتەمینیی گشتی ڕاگەیاند.

شەممە، 28-09-2024، محەممەد شییاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە بۆنەی کوژرانی حەسەن نەسروڵلا، ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنانی و ژمارەیەک فەرماندەی باڵای ئەو حزبە، سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتیی لە سەرتاسەری وڵات ڕاگەیاند.

دوێنێ هەینی، 27-09-2024، حەسەن نەسروڵلا و ژمارەیەک لە فەرماندەی سەربازیی حزبوڵلای لوبنانی و سوپای پاسداران، لە ئەنجامی ژمارەیەک هێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سەر کۆبوونەوەیەکیان لە باشووری بەیرووت، کوژران.