كه‌مێك پێش ئێستا (ئه‌مڕۆ شه‌ممه 28ی 9ی 2024)، حزبوڵای لوبنانی به فه‌رمی كوشتنی حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵا، ئه‌مینداری گشتیی حزبوڵای لوبنانی ڕاگه‌یاند.
له به‌یاننامه‌كه‌ی حزبوڵای لوبنانیدا هاتووه، كوژرانی ئه‌مینداری گشتیی حزبه‌كه‌یانی ڕاگه‌یاند و پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆیان ئاراسته‌ی عه‌لی خامه‌نه‌یی و خه‌ڵكی لوبنان كردووه كه له هێرشێكی ئیسرائیل‌دا، له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكی تردا كوژران.
هاوكات له به‌یاننامه‌كه‌ی حزبوڵای لوبنانیدا، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه، به‌ڵێن ده‌ده‌ن كه به‌رده‌وامبن له شه‌ڕكردن له دژی ئیسرائیل.