ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریدا تا کۆتایی ئەمساڵ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی‌ كوردستان بنێردرێت.

سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا له‌ حكومه‌تی عێراق  رایگه‌یاند كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاریدا مووچه‌ راگیراوه‌كانی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان خه‌رج بكرێت.

 ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاری ناردنی تەواوکاری مووچەی مانگی 7ـی مووچەخۆرانی هەرێمیشی دا، چونکە بۆ مووچەی مانگی 7 وەزارەتی دارایی عێراق تەنیا 36 ملیار دیناری بۆ هەرێمی کوردستان ناردبوو.

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، دەنگیدا لەسەر پەسەندکردنی ڕاسپاردەی کۆبونەوەی هاوبەشی دوێنێی ئەنجومەنی ئابووری فیدڕاڵ وهەرێمی کوردستان بۆ   ناردنی مووچە ڕاگیراوەکانی هەرێم لە مانگی شوباتەوە تا مانگی ئاب، هەروەها بەردەوام بوون لە سەر خەرجکردنی مووچەکانی هەرێم تا کۆتایی ساڵی دارایی 2024.