پارێزگاری هه‌ولێر باس له دابه‌شكردنی پاره‌ی قه‌ره‌بووی بازاری قه‌یسه‌ری هه‌ولێر ده‌كات و زانیاری ده‌خاته‌روو.
شەممە، 07-09-2024، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕايگەیاند، کاتژمێر 07:00ـی ئێوارەی سبەینێ یەکشەممە، 08-09-2024، هاوکاریی دارایی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەسەر دووکاندارە زیانلێکەوتووەکانی بازاڕی قەیسەریدا دابەش دەکرێت.
بە گوتەی پارێزگاری هەولێر، هاوکارییە داراییەکەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەنێوان 2 تاوەکوو 20 ملیۆن دینار دەبێت و بەپێی قەبارەی زیانەکان، بەسەر دووکاندارەکاندا دابەش دەکرێت.