
خه‌بات-محه‌مه‌د حوسێن
چیمه‌ن ته‌قیه‌دین، چالاكوان له‌شاری سلێمانی له چاوپێكه‌وتنێكی خه‌بات، باس له گرنگی پرۆژه‌كانی حكوومه‌ت و هه‌وڵه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كات بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان ، و باس له مه‌ترسیی مادده‌ی هۆشبه‌ریش ده‌كات.
خه‌بات: چی كراوه بۆ سلێمانی و پێویسته چی بكرێت بۆ ئه‌و شاره؟
چیمه‌ن ته‌قیه‌دین: دەرفەتێکمان لە بەردەم دایە و دەبێت بە هەموومان هەوڵ بدەین کە ئەم تەمومژە لەسەر پارێزگای سلێمانی خۆشەویست و دەوروبەری لا ببەین و هەناسەیەک بکەینەوە بە بەریدا و نەوەکانی داهاتوومان ئاشنا بکەینەوە بەڕەسەنایەتی و سروشتی لە بیرکراوی ئەو شارە. ئەرکمانە قەتماغەی برینی سلێمانی هەڵبدەینەوە و تیماری برینەکانی بکەین و چارەسەری ڕیشەیی بۆ بار و گوزەرانی بدۆزینەوە و بیخەینەوە سەر رێگای سەرمەشقی و ئەفراندن و تازەگەری. سلێمانی شانازی هەموومانە و بەسلێمانییەوە جوانین، دە با ئێمەش لە ئاست ئەو شانازی و جوانییەدا بین و سزای هەموو ئەوانە بدەین کە ساڵەهایە بیناقاقای ئەم شارەیان گرتووە و تا نەیخنکێنن واز ناهێنن،
خه‌بات: ده‌شتی شاره‌زوور له سلێمانی چه‌نده فراوانه بۆچی سودی لێوه‌رنه‌گیراوه و وه‌برهێنانی لێ نه‌كراوه؟
چیمه‌ن ته‌قیه‌دین: خاکی بە پیت سەرمایەیەکی نیشتیمانییە و ڕەهەندی قووڵ و حیسابی گەورەی لەسەر دەکرێت، دەشتی شارەزوور بە پێی چەندین ئامار و داتای سەلمێنراو و تۆمارکراوی به‌ریتانییەکان، گەر سەرمایەگوزاری کشتوکاڵی تێدا بکرێت و بە شێوەی زانستی و بە دەستی کاری شارەزا و بە تەکنیکە نوێکانی بواری ئەندازیاری کشتوکاڵی کاری تێدا بکرێت، نەک تەنها هەرێمی کوردستان و عێراق دەتوانن پشتی پێ ببەستن و خۆبژێوی لەسەر بکەن، پارتی بەرمەبنای سیاسەیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە کەرتی کشتوکاڵی وەک ڕەهەندێکی ستراتیژی سەیردەکات و دەیەوێت ئەم کەرتە ئاراستە بکات بۆ پیشەسازی کشتوکاڵی، بۆیە دەتوانین بە پلانێکی دوورمەودا و بە تەکنیکی نوێ دەشتی شارەزور وەگەڕبخەین، جگە لەوەی سامانێکی نیشتیمانییە، لە هەمان کاتدا هەزاران هەلی کار دەڕەخسێنین و ئاوەدانی و کۆچی پێچەوانە بۆ لادێیەکان دروست دەبێتەوە.
خه‌بات: هه‌ندێك میدیا له سلێمانی ده‌یانه‌وێت دڵی خه‌ڵكی له نیشتیمان په‌روه‌ری سارد بكه‌نه‌وه ئه‌مه چ میدیایه‌كن؟ و هه‌ندێك هێز به‌رده‌وام پاساو بۆ به‌غدا ده‌هێننه‌وه؟
چیمه‌ن ته‌قیه‌دین: کوردستانی بوون جیا لەوەی ئەرکە، سەلماندنیشی بە هەڵوێست و کردار دەپێورێت، نەک هه‌ر قسە و دروشم و بەیاننامەو لێدوان. خەڵکی کوردستان خۆیان سەرپشکبن و خۆیان گەواهی بدەن لەسەر ئەوەی لە قۆناغەکانی مێژووی نزیکی دوای راپەڕینەوە تا ئێستا، کێ کاری بۆ چەسپاندنی بیری نەته‌وەیی و چەسپاندنی نیشتیمانی کردووە، لە بەرامبەریشدا کێ هەمیشە ئەسپ تاودەر و سوورەی بەرلەشکر بووە بەرەو بەغدا. بەداخەوە ئەوەی دەبینرێت هەندێک لایەن نەک وازیان لە بابەتی نیشتیمانیی و نەتەوەیی هێناوە و خەڵک رادەهێنن لەسەر ئەوەی وەک عەیبە و نەنگی باسی بکەن، بەڵکو زیاتر لەوەش دەیانەوێت هەموو مافە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستانیش لە چوارچێوەی عێراقێکدا بتوێننەوە کە خودی عێراق هێشتا نەبۆتەوە بە دەوڵەتێکی دامەزراوەیی و ئەوەی حوکمی تێدا دەکات دەسەڵاتی حکوومەت و پەرلەمانەکەی نییە، بەڵکو میلیشیا و حزبە وابەستەکانی سەر بە ئێرانن. سەیر ئەوەیە ئەوانەی تووند باوەشیان بەم عێراقەدا کردووە بە بەیاننامەکانییان باس لە یەکڕیزی و نیشتیمانپەروەری دەکەن، لەولاشەوە داهێنان دەکەن لە دژایەتیکردنی هەرێمەکەمان و هەرجارەی بیرۆکەیەکی ناپه‌سەند دەدەن بە بەغدا بۆ ئەوەی دژی هەرێم بەکاری بهێنێت، گوایە پارتی پێ لاواز دەبێت ،بۆیە ئەبێت ئەم دووفاقییە کۆتایی پێبێت .