ئەنجوومەنی وەزارەتی پەروەردە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا، ڕۆژی دەستپێكی دەوامی قوتابخانەكانی لە هەرێمی كوردستان دیاری كرد.

ئه‌مرۆ (پێنجشەممە 5/9/2024)، سامان سیوەیلی، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاند: “ئەنجوومەنی وەزارەتی پەروەردە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا بڕیاری دا، ڕۆژی چوارشەممە 25/9/2024، یەکەم ڕۆژی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی 2024 – 2025 بێت.”