ڤێرجیل ڤان دایک بەرگریکاری یانەی لیڤەرپوول دووپاتیکردەوە کە هەست بە نایابی دەکات لەسەر ئاستی کەسیی خۆی و نابینێت كە کۆتایی ژیانی وەرزشی نزیک بێتەوە، لە لێدوانەکانیدا ڤان دایک ئاماژەی بە گەشبینی خۆی کردووە سەبارەت بە داهاتووی خۆی و دەڵێت: هەست دەکەم هێشتا کۆتاییەکەم نزیک نەبووەتەوە، ڤان دایک ئاواتەخوازە ئاستێکی بەهێز لەم وەرزەدا پێشکەش بکات، و پێدەچێت بڕیاربدات بەردەوام بێت لە یاریکردن لە بەرزترین ئاستیدا، کە ڕەنگدانەوەی ئیرادەی بەهێزیەتی بۆ بەردەوام بوون لە درەوشاوەیی لەناو یاریگادا.