خەبات: فایزە كۆیی:- کابینـەی نۆیـەم، لـە نـاو هەمـوو ئـەو نائومێدیانـەدا بـوو بـە ئومێدێکـی گـەورە بـۆ هەمـوو خەڵکـی هەرێمـی کوردسـتان، ئاوەدانـی ئـەم کابینەیـە تەنیـا بـۆ یەک ناوچـە نەبـوو، بەڵکـو ئـەم کابینەیـه بـە سـەرۆکایەتی مـەسرور بارزانـی هەمـوو ناوچەکانـی بـە پـڕۆژەی زۆر گرنـگ و سـراتیژی بەسـەرکردەوە، ئـەوەش بووەتـە، جێـگای ئومێـدی سـەرجەم چیـن و توێـژەکان لەسـەرجەم ناوچەکانی کوردسـتاندا، پەیوەســت بــە ڕاگەیەندراوەکــەی گوتەبێــژی پارتــی دیموکراتــی کوردســتان.
بــۆ پاڵپشــتی و نیشــاندانی کار و چالاكییەکانــی کابینــەی نۆیەمــی مــەسرور بارزانــی، شــیرین فوئــاد مەعســوم، ڕاوێــژکاری دەرەوەی ســەرۆکی حکوومەتــی هەرێمــی کوردســتان بــۆ خەبــات گوتــی: ”هێرشــی هــەر حــزب و گــرووپ و بزووتنـەوە و لایەنێـک بـۆ سـەر خـوودی بـرا گـەورەی گـەل مـەسرور بارزانـی، حەســادەت بــە تواناکانــی جەنابیانــە، ئەوانــەی تــا ئێســتەش ڕەخنەیــان ئاڕاســتە کــردووە یــان ئاڕاســتەی کابینــەی نــۆی دەکــەن، قســەکانیان وەک بڵقــی ســەر گۆمــن و هیچیــان لــە هەگبــە نییــە، بۆیــە وەڵامدانەوەشــیان بــە زەروور نازانــم چونکــە ئاســتەکانیان زۆر نزمــن“.
شـیرین فوئـاد مەعسـوم ئەوەشـی گـوت: ”کارەکانــی ســەرۆکی حکوومــەت بــە کــەم نازانرێــت، ڕەخنەگرتــن و تانــەدان لێــی نیشــانەی گەورەیــی مــەسروور بارزانــی ئەندازیــاری ئاوەدانییــە، دار تـا بـەری نەبێـت بـەردی تـێ ناگیرێـت، تیــری دووژمنیــش ئاڕاســتەی پیــاوی مــەزن دەکــرێ، جەنابیشــیان شــانیان داوەتـە بـەر خزمەتـی گەلەکـەی، هیچـی تـر بـۆ جەنابـی مـەسرور بارزانـی گرنگ نییـە جگـە لـە خزمـەت و قوربانـی دان“.
ئــەو ڕاوێــژکارەی ســەرۆکی ئەنجوومەنــی وەزیــران دەشــڵێت: ”تــکا لــە هەمــوو حزبــەکان دەکــەم لەکاتــی هەڵمەتــی هەڵبــژاردن کەمێــک ئــارام و لەســەر خۆبــن، دەســت بــۆ پیرۆزییەکانمـان نەبـەن و خۆیـان کەمـتر سـوور کەنـەوە، چونکـە ئێمـە سـەرۆک بارزانــی وای ڕاهێناویــن حورمەتــی خۆمــان و گــەل و خــاک و نیشــتمانمان بگریــن“.
وتەبێـژی پارتـی دیموکراتـی کوردسـتان بــۆ پاڵپشــتی ســەرۆکی حکوومەتــی هەرێمــی کوردســتان ڕایگەیانــدووە: ”دڵنیایــان دەکەینــەوە پارتــی و پارتییــەکان بەهێــز و باوەڕبەخۆبوونــەوە ئـەو خـەون و خەیاڵەیـان جارێکـی دیکـە دەخەنــەوە ژێــر گڵ، پارتیــمان بــە هەمــوو هێــز و توانــا و جەماوەرەکەیــەوە پشــتیوانی هەڤــاڵ مــەسرور بارزانییــە بــۆ بەردەوامــی جێبەجێکردنــی ســەرجەم ئەرکەکانــی.“