خەبات: ناسیح عەلی خەیات:- فەریــد ڕەزایــی لــە ڕۆژهەڵاتــی نیشـتمان دەژیـت و لـە شـارەجوانەکەی هەورامانــی تەخــت زیاتــر لــە 20 ســاڵە خەریکــی درووســتکردنی پەیکــەره لــەدار، ئــەم کارەی کــردووە بەپیشــەی ســەرەکیی خــۆی و لــە ڕێگــەی ئــەم هونــەرە ناوازەیــەوە تــا هەنووکــە هــەزاران تابلــۆی داری بــۆ هونەرمەنــدان درووســتکردووە.

ئــەم هونەرمەنــدە دەســتڕەنگین و پەیکەرتاشــە، لەپاشــاوەی ئــەو دارە ڕزی و خراپبووانــەی لــە ناوچەکــەدا هــەن بــۆ درووســتکردنی پەیکــەری هونەرمەنــدان ســوودیان لێ دەبینێــت و ســەرەنجی بینەریــش بــۆ کارەکــەی ڕادەکێشــێت، فەریــد ڕەزایــی پەیکەرتــاش دەڵێــت هــەر درەختێــک خــراپ بێــت، مــن کۆیان دەکەمــەوە و دەیانکــەم بــە پەیکــەر بــۆ ئــەوەی ماڵەکانمـان پێ بڕازێنینەوە و سـەرەنجی خەڵکیــش بخەمــە ســەر هونەرەکــەم.