فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند كه له پارێزگای ئه‌نبار 7 سه‌ربازیی ئه‌مریكی بریندار بوون.
فه‌رمانده‌یه‌كه ئه‌وه‌ی خسته ڕوو، له هێرشێكی هاوبه‌شیاندا له‌گه‌ڵ هێزه عێراقییه‌كان له پارێزگای ئه‌نبار له رۆژئاوای عێراق 7 سه‌ربازیی ئه‌مریكی بریندار بوون، له نێویاندا پێنج سه‌ربازیان له كاتی هێرشه‌كه‌دا بریندار بوون، هه‌روه‌ها دوو سه‌ربازیی دیكه‌یان به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌وه بریندار بوون و دۆخی ته‌ندروستیی برینداره‌كان جێگیره.
دوێنێ هه‌ینی، شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق بڵاوی كرده‌وه كه 14 تیرۆریست له بیابانه‌كانی ئه‌نبار كوژران كه له نێویاندا چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی داعشی تێدایه.
هه‌ر دوێنێ، فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند كه هێزه‌كانیان چالاكییه‌كی هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ هێزه عێراقییه‌كان له ئه‌نبار ئه‌نجام داوه كه به‌هۆیه‌وه 15 چه‌كداری داعش كوژران.









