ئەمڕۆ هەینی 30ی ئابی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، راگەیاندراوێكی بڵاو كردووە و دەڵێت: دوای ئەوەی زانیاریمان وەرگرت کە لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فیسبووک هەژمارێک بەشێوەی ساختە دانراوە بەناوی (سەنتەری جوانکاری سام)، وێنەو ڤێدۆی چەند ئافرەتێکی لای خۆی تۆمار کردووە و دواتر هەڵساوە بە هەڕەشەکردن لەو ئافرەتانە و لە بەرامبەر بڵاو نەبونەوەی وێنەو ڤیدۆکانیان داوای بڕێکی زۆر پارەیان کردوە.
ئاسایش رایگەیاند: لەلایەن تیمەکانمانەوە بەدواداچوون ئەنجام درا و ناسنامەی دوو تۆمەتبارمان ئاشکرا کرد، بەناوەکانی (أ ، ج ، م) و( هـ ، أ ، م) و بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، بە هەماهەنگی لەگەڵ (بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆران) دەستگیر کران، لە لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت ئەم تۆمەتبارانە بەناوی سەنتەرێکی تری جوانکاری هەژماری ساختەیان دروست کردوە و ڤیدیۆ و وێنەی ئافرەتانیان تۆمار کردوە و بونەتە هەڕەشەو مەترسی بۆسەر ژیانیان .
روونی دەكاتەوە، داوا دەکەین لە هاوڵاتیان ئاگاداری پەیوەندیەکانییان بن، لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان و هەر بابەتێک کە تایبەتی کەسی، بۆ هیچ کەسێکی ڕەوان مەکەن تاکو مەترسی لەسەر ژیانتان دروست نەبێت، سوپاسی هاوڵاتیان دەکەین کە هەمیشە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتیەکەمانن لە پێدانی زانیاریی.