باڵوێزی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له به‌غدا، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ٣٠ى ئاب لە رێگای ڕایگه‌یاندنێکەوە داوا لە عێراق دەکات کە پێویسته له‌سه‌ر لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌ست به‌هه‌مواركردنى ئه‌و یاسایانه بكه‌ن كه تایبه‌تن به‌قوربانیانى بێسه‌روشوێنه دەستگیرکراوەکان.
ئیلینا ڕۆمانسكی، باڵوێزی ئه‌مریكا له عێراق، له په‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تی (X)، نووسیوویەتی ” ئه‌مریكا ڕێز له‌و كه‌سانه ده‌نێت كه زه‌ره‌رمه‌ندى ئه‌و جۆره تاوانه قیزه‌ونانه‌ن“.
“یاساكان هه‌موار بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵكی هه‌ست به سه‌قامگیری و كه‌رامه‌ت بكه‌ت به بێ ترس و دڵه‌ڕاوكێ له ڕفاندنیان و بێسه‌روشوێنكردنیان.(رۆمانسکی داوا لە عێراقییەکان دەکات).
٣٠ى ئاب، ڕۆژی جیهانى ونبووه بێسه‌روشوێنه‌كانه، كه ئه‌و کەسانە ده‌گرێته‌وه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه یان له‌لایه‌ن گروپه میلیشیاییه‌كانه‌وە ده‌ستگیر ده‌كرێن، یان ده‌ڕفێندرێن و شوێن‌بزر ده‌كرێن.