لە ئەنبار لەبارەگایەكی سوپای عێراق، نزیكەی 250 جۆر چەكی سووك و قورس دەدزرێت و فەرماندەی سیرییەكە تۆمەتبار دەكرێت و لیژنە بۆ ئەو پرسە پێكهێنراوە.
ئەمڕۆ هەینی 30ی ئابی 2024، سەرچاوەیەكی ئەمنی بە میدیاكانی عێراقی راگەیاندووە، لە بارەگای فەوجی فیرقەی پێنجی سوپای عێراق لە ئەنبار، نزیكەی 250 پارچە چەكی قورس و سووكی( ئەمریكی،ئەڵمانی و رووسی)ین دەدزرێت.









