له‌نێو تۆنێلی ده‌ربه‌ندیخان ڕووداوێكی هاتوچۆ ڕووی دا و به‌هۆیه‌وه‌ دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و سێ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 24ی 8ی 2024، به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی ده‌ربه‌ندیخان ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌، له‌ناو تۆنێلی ده‌ربه‌ندیخان ڕووداوێكی هاتوچۆ ڕووی دا و تۆنێله‌كه‌ش داخرا.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، بارهەڵگرێکی گواستنەوەی سووتەمەنی لەناو تونێڵی دەربەندیخان وەردەگەڕێت و دەکەوێت بەسەر ئۆتۆمبێلێکی تایبەتدا کە چه‌ند سه‌رنشینێكی تێدا بووه‌.
ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش كراوه‌ كه‌ ئه‌و ڕووداوه‌ی هاتوچۆوه‌ قوربانیی لێ كه‌وته‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌هۆی ئه‌و ڕووداوه‌ی هاتوچۆوه‌ دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و هه‌روه‌ها سێ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.