‎١٦ی ئاب یادێك پڕ لەشكۆ

189
فازڵ عومەر
‎١٦ی ئاب رۆژی لەدایكبوونی ڕابەرێكە، كە لەئێستادا تاكە مەرجەع و هیوا و هێزی نەتەوەكەیەتی، یادی دامەزراندنی پارتێكە خاوەن رابردووی پڕ شكۆ و مێژووی پڕ لە شانازیی و سەروەرییە، خاوەن ئێستایی خۆنەچەماندن و روئیا و ستراتیژە بۆ ئایندەیی نیشتمان و نەتەوەكەی، خۆبەخش و قوربانیدەر و خاوەن هەزاران شەهیدە لە پێناوی دۆزی رەوا و پاراستنی خاكی پیرۆزی كورستان و شكۆی تاكی كورد.
ئەمڕۆژە رۆژێكی دیرۆكییە لە ئاستێكی بەرزدا شیاوی یادكردنەوە و بەرز راگرتنە لەكاتێكدا یادی ئەمڕۆژە دەكەینەوە ٧٨ ساڵ، بەسەر دامەزراندنی گەورەترین و پڕ جەماوەریترین پارتی سیاسی و لە دایكبوونی رابەرەكەیدا تێدەپەڕێت، خەبات و قوربانیدان و سەروەری و دەستكەوتەكانی بە ئەندازەیەكن كە مرۆڤ شانازیی دەكات ئینتمایی بۆ ئاوها پارتێك و رابەرەكەی هەبێت لەگەڵیدا خەبات بكات بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامانجە رەوایانەی لە پێناویدا دامەزراوە.
‎گرنگە هەموولایەك ئەو راستیە بزانن ٧٨ ساڵە ئەم پارتە بەپێوە وەستاوە درێژە پێدەری رێبازە پیرۆزەكەی بارزانی نەمرە و هیچ هێز و بارودۆخێك نەیتوانیووە بیچەمێنێت، زیاتر لەوە هەر موئامەرەیەك دژی دەكرێت بەهێز و بەهێزتری دەكات، ئاسان نیە و بەڵكو لە ئەستەم نزیكە لەناو ئەو هەلومەرجە ئیقلیمی و ناوخۆییەدا رۆژبەرۆژ گەشە دەكات و تادێت ئەو راستیە زیاتر روون دەبێتەوە كە ئەم پارتە تاكە نوێنەر و ناسنامەیی نەتەوەكەیەتی.
‎لەگەڵ هەموو ئەو پیلانەی دوژمنان و ناحەزانی دۆزی نەتەوەكەمان دەرهەق بەم پارتەی دەكەن بۆ لەحزەیەكیش سازشی لەسەر بستێك خاكی كوردستان نەكردووە و بەو تەمەنەوە پێداگری دەكات لەم پێناوەدا.
‎ئەم پارتەو خەباتی ڕەوایی وایكردووە پێگەی لەچوارچێوەیی حیزبێكی لۆكاڵیدا نەمێنێتەوە، پێگەی ئیقلمی و تەواجودی لە مەحفەلی نێودەوڵەتیدا پێبەخشیووە، بەشێوەیەك مامەڵە لەگەڵ دۆزی كورد یەكسانە بە مامەڵە لەگەڵ پارتی و رابەر و سەركردایەتیەكەی.
‎ئەم پارتە و رابەر و سەركردایەتیەكەی لەسۆنگەی ئەو بڕوایەیی كە ئەركی پاراستنی كوردستان و دۆز و دەستكەوتەكانی لە ئەستۆی ئەواندایە، هەمیشە زەمینەسازییان كردووە بۆ پێكەوە ژیان و لێبوردەبووە و زۆرجار لە پێناو سەقامگیری و یەكپارچەیی خاكەكەی تەنازولی لەحەقی خۆیی كردووە بۆ ئەوانی دی، دەرفەتی بەشداری بۆ تەواوی پێكهاتە و نەتەوە و ئاین و ئاینزاكانی تر رەخساندووە هەمیشە لەو پێناوەدا تێكۆشاوە كە هەرێمی كوردستان وەك تابلۆیەكی رەنگاو ڕەنگ نیشانی دەرەوەی خۆی بدات و بكات بەپێوەرێك بۆ هەڵسەنگاندنی هەرێمی كوردستان لەسەر ئاستی ئیقلمی و نێودەوڵەتی.
‎لە ئێستادا كە بەرەو هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەچین، سەرەڕای ئەو ئاڵەنگارییانەی كەهەیە ئەم پارتە بەو پەڕی بڕوا و متمانە بەخۆیی و لایەنگرەكانی پشتبەست بەبەڵێنی رابەرەكەی كە لەبەهاری ١٩٩١ لەوتارێكدا پێشكەشی خەڵكی راپەڕیووی كوردستانی كرد، لە پێناو دیموكراسی بەشداری راستەوخۆیی هاوڵاتیان لەدیاریكردنی نوێنەری دڵخوازی خۆیان، ئامادەكاری دەكات و دڵنیایە و هیچ گومانی لەوە نیە كە وەك پارتی ژمارەیەك لە گۆڕەپانی سیاسی هەرێمی كوردستاندا دەمێنێتەوە، تێدەكۆشێت لەپێناو دانانی بەردی بناغەی ئایندەیەكی نوێ لە پێناو پارێزگاری لەكیانی هەرێمی كوردستان و دەستكەوتەكانی و پارێزگاریكردن لە بەرهەمی خوێنی شەهیدان.
‎بەم دروشمەوە یادی ئەم رۆژە دەكەینەوە ئەم رێبازە لەبیر ناكەین پەیمانە، رێی بارزانی و كوردستان یان نەمانە بەرز و پیرۆز بێت ئەم یادە، تەمەنی درێژ بۆ رابەرمان سەرۆك بارزانی و لەپێشەنگدا بمێنێتەوە پارتیمان پارتی دیموكراتی كوردستان.