خەبات: عامر فەرحان – هەڵەبجە:- لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژانەی خەبات هونهرمهند فهرمان ههورامی گوتی: من لەساڵی 2008 ەوە تێکەڵ بەکاری هونەری بووم و بەردەوامم، سەرەتا لەسەنتەری گەنجانی هەڵەبجە دەستم بە فێربوونی ئامێری دەف کرد، دوایی ماوەیهک وەک مامۆستا بەردەوام بووم و وانەی فێربوونی دەفم بەفێرخوازەکان دەگوتەوە.
هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: لەساڵی 2016وپەیمانگەی هونەرەجوانەکانی سلێمانی تەواوکردووە و گوتی: بەشی مۆسیقام لە پەیمانگەی هونەرە جوانەکان تەواوکردووە، ئەمەش هۆکارێکی زۆر کاریگەربوو بۆ زیاتر بەرەو پێشبردنی کارە هونەرییەکانم.
لەبەردەوامی قسەکانیدا هەوارمی گوتی: تائێستا حەوت بەرهەمم بەشێوەی تراک بڵاوکردۆتەوە، کۆتا بەرهەمیشم تایبەت بوو بەگەورەیی و پیرۆزیی دایک، دەشڵێت: بەرهەمهێنانی کاری هونەری لەپارێزگای هەڵەبجە زۆر قورس و سەختە، چونکە تائێستا ستۆدیۆیەکی پێشکەوتوو لەم شارەدا نییە بۆ تۆمارکردنی بەرهەمەکانمان، بۆیە بۆ تۆمارکردنی بەرهەمەکانمان ڕوو لەشارەکانی سڵێمانی یان هەولێر دەکەین.
هونەرمەند فەرمان هەورامی گوتیشی: هەوڵمداوە سوود لە بەرهەمە ڕەسەنەکانی ناوچەی هەورامان وەربگرم و نوێگەرییان تێدابکەم. دەشڵێت: لەگەڵ دوو هونەرمەندی دیکە خەریکی بەرهەمهێنانی گۆرانییەکین بەهەر سێ زاراوەی کرمانجی و هەورامی و سۆرانی کە لەماوەکانی داهاتوودا بڵاو دەبێتەوە.