وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه پێویسته له رۆژانی ئیشكگری به به‌رده‌وامی پزیشكی پسپۆڕ و پزیشكی نیشته‌جێی دێرین ده‌وام بكه‌ن.
له نووسراوه‌كه‌دا كه واژووی د.سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی له‌سه‌ره ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه نابێت پزیشكی پسپۆڕ له رۆژی ئیشكگری له نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت یان سه‌نته‌ر و نۆرینگه‌ی تایبه‌ت ده‌وام بكات و ده‌بێت له ده‌وامی حكومی بێت.
له بڕیارێكی تردا باس له‌وه كراوه كه ئیشكگری به‌شێوه‌ی پێوه‌ندی له ده‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه قه‌ده‌غه‌یه و به‌كارهێنانی ئامرازه‌كانی وێنه و ڤیدیۆی نه‌خۆش و راوێژكردن به مۆبایل و واتس‌ئاپ و ڤایبه‌ر به ته‌واوی قه‌ده‌غه‌یه و پێویسته نه‌خۆش راسته‌وخۆ پشكنینی بۆ بكرێت.
ده‌قی بڕیاره‌كان:
