مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ یادی 47 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی محه‌ممه‌د حاجی مه‌حموودی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و لایه‌نگرانی پارتی سۆسیالیست ده‌كات.

ده‌قی په‌یام: 
بەڕێز محەمەدی حاجی مەحمود ، سکرتێری گشتیی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان؛
بە بۆنەی چل و هەشتەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و سەرکردایەتی و گشت ئەندام و لایەنگرانی پارتە تێکۆشەرەکەتان دەکەم وهیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
ئومێدەوارم پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، بەردەوام بێت لە کارکردن لە پێناو داکۆکیکردن لە مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان و دەسکەوتە نیشتمانییەکان.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان